دەنگ نێت
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پرۆژه‌ى گه‌یاندنى ئاو له روبارى سیروانه‌وه بۆ دهشتايهكانى قه‌زاى كه‌لار ده‌ست بهكارببێتهوه، به‌ڕێوبه‌رى ئاودێریی گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: له‌سه‌ر بودجه‌ى شاره‌وانى كه‌لار ده‌بێت.
موئه‌یه‌د ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاودێریی گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له‌پلانماندا هه‌یه به‌م نزیكانه ئه‌و پرۆژه‌یە بخه‌ینه‌وه‌گه‌ڕ له‌گه‌ڵ شاره‌وانى كه‌لار، وا رێكه‌وتوین له‌سه‌ر داهاتى شاره‌وانى بێت.
وتیشى: پرۆژه‌كه بۆ خۆى ته‌واو بوه، ئه‌وه‌ى هه‌یه كێشه له ماتۆڕهكاندا هه‌یه كه پێویستمان به 6 ماتۆڕ ده‌بێت 3 دانه‌یان له كاردا ده‌بێت و 3 دانه‌ى دیكه‌ش وه‌ك به‌دیل هه‌بێت.
له‌باره‌ى ئه‌و بڕه بودجه‌یه‌ى كه پێویسته بۆ كڕینى ئه‌و ماتۆڕانه، به‌ڕێوبه‌رى ئاودێرى گه‌رمیان هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: بڕى بودجه‌كه‌ى دیاریكراو نیه، چونكه جارێ بڕیارنه‌دراوه چى ماتۆڕێك ده‌كڕدرێت، كه بڕیاردرا ئه‌وكات ده‌زانرێت بڕه‌كه‌ى چه‌نده.
پرۆژه‌ى پاڵدانى ئاوى كه‌لار كه له روبارى سیروانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، له‌پێش سه‌رهه‌ڵدانى قەیرانی داراییه‌وه دروستكراوه، گوژمهکەی 13 ملیار دینار بوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان