دەنگ نێت
له ماوه‌ى 2 ساڵى رابردودا له گه‌رمیان 69 هاوڵاتى به روداوه‌كانى هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و 177 هاوڵاتیش برینداربون.
سامان عه‌لى، وته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له ماوه‌ى 2 ساڵى رابردو روداوه‌كانى هاتوچۆ به به‌رده‌وامى روى له هه‌ڵكشان كردوه، به‌جۆرێك له ساڵى 2022دا 408 روداو رویداوه له‌و روداوانه‌ش 35 هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ست داوه و 569 هاوڵاتیش بریندار بون، هاوكات له ساڵى 2023ـدا روداوه‌كان زیاتر بون كه خۆى له 463 روداو ده‌بینێته‌وه له‌و روداوانه‌ش 34 هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ست داوه و 608 هاوڵاتیش برینداربون.
له‌باره‌ى روداوه‌كانى یەکەم مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاوچۆى گه‌رمیان وتی: له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه 24 روداو رویداوه تیایدا 7 هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستداوه و 16 هاوڵاتیش برینداربون.
- دوایین بابەتەکان
-
پرۆژەسێ رۆژنامه‌نوس بون به براوه‌ى وه‌رزی ده‌یه‌مى پێشبڕكێی رۆژنامه‌وانی مافه‌كانى مرۆڤ
-
-
هەواڵ"نرخاندن کراوە بۆ فروانکردنی بازاڕی رزگاریی"
-
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان لەبارەی روداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ رونکردنەوە دەدات
-
زۆرترین بینراوەکان