دەنگ نێت
بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان دەڵێت: مامۆستایانی کفری بایکۆتیان شکاند، مامۆستایانی ناڕازیی شارەکەش گردبونەوە دەکەن.
بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان لە راگەیەنراوێکدا بەناونیشانی: "مامۆستایانی کفری بایکۆتیان شکاند"، دەڵێت: دوێنی کۆمەڵێك بەڕێوەبەری دڵسۆز و خەمخۆری شاری کفری لە ناوەندەکانی خوێندن ڕایانگەیاند کە لەمە زیاتر قوتابیانی سنوورەکە نەبنە قوربانی بۆیە ئەمڕۆ دەستیان بە دەوامی ئاسایی خۆیان کردەوە.
دەشڵێت: هەر ئەمڕۆش بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان بە یاوەری بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی گەرمیان و سەرپەرشتیاری یەکەمی پەروەردەی کفری "بەمەبەستی پشتیوانی و بەرزنرخاندنی هەڵوێستی جوامێرانەیان ژمارەیەك قوتابخانەی ناو شاری کفری یان بەسەر کردەوە کە تیایدا دەوامی مامۆستایان و قوتابیان بەڕێوەدەچو".
لەبەرامبەریشدا مامۆستایانی ناڕازیی شارەکە جەخت لە بایکۆت دەکەنەوە و بۆ ئەم مەبەستەش گردبونەوەیەکیان ئەنجامدا.
سەرکەوت حەمید، ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازیی کفری، بە رادیۆی دەنگی وت: تائێستا بەداخەوە هیچ لایەنێکی فەرمی لەئاستی باڵای جکومی و وەزاری هەردو حکومەتەکە بەدەم داواکاریەکانی ئێمەوە نەهاتون.
دەشڵێت: لەبری هاتن بەدەم داواکاریەکانمانەوە و جێبەجێکردنی، بەڵام هانمان دەدەن بگەڕێینەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن و دەست بۆ هەندێ رێکاردەبەن بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام.
جەخت لەوەشدەکاتەوە: بایکۆت پەیامێکی رونی هەیە و رۆژ بەرۆژ لەتەمەنی هیوای کردنەوەی دەوام کەمدەبێتەوە و تەمەنی بە ئامانج گەیشتنی مامۆستایان زیاتر دەبێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان