دەنگ نێت
بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی کەلاری کۆنـی قەزای کەلار، دەستڕێژی گولە لە ماڵێک کرا، خاوەن ماڵەکەش دەڵێت: "دوژمندار نیم و غەدر لێکراوم".
ریاز تۆفیق، ئەو کەسەی دەستڕێژی گولە لە ماڵەکەی کراوە، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بۆ جاری دوەمە هێرش دەکرێتە سەر ماڵەکەم، جاری یەکەم پێش نزیکەی مانگێک بو بە نارنجۆک (رومانە) هێرشکرایە سەر ماڵەکەم، ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٦ـی بەیانی بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف هێرش کراوەتە سەرمان.
ئەو هاوڵاتییە بەوتەی خۆی هیچ دوژمندارییەکی نییە، بەڵام پێش دوساڵ کەسێک بە چەک و چەقۆ هێرشی کردوەتەسەر و دواتر کەسەکە حوکم دراوە.
وتیشی: "دوژمندار نیم و غەدر لێکراوم".
هاوکات تائێستا پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکان لەبارەی ئەو روداوەوە هیچ راگەیەنراو و زانیارییەکیان رانەگەیاندوە.
لەلایەکی دیکەشەوە، رادیۆی دەنگ بۆ وەرگرتنی قسەی ئەوان لەبارەی روداوەکەوە، پەیوەندی بە عەلی جەمال قەدوری- وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیانەوە کرد، وتی: کەیسەکە لەلای پۆلیسی نیە و ئاسایش لێکۆڵینەوەی تێدا دەکات
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گهرمیان: گرانبونى نرخى بهنزین له سهرچاوهى سهرهكیهوهیه
-
-
هەواڵرێڕەوی روباری سیروان رێکدەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان