دەنگ نێت
بەهۆی بارانبارینی دو رۆژی رابردو، بەنداوی باوەشاسوار لەقەزای کفری، ئاستی ئاوەکەی نزیکەی 20سم بەرزبوەتەوە کە رێژەی گلدانەوەی ئاوەکەی زیاترە لە 3 ملیۆن مەتر سێجا، بەڕێوەبەری بەنداوەکەش دەڵێت: ئاستەکە کەمترە لە پارساڵ.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی بەنداوی باوەشاسوار کە تایبەت دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، لەئێستادا ئاستی ئاوی گلدراوەی بەنداوەکە 3 ملیۆن و 900 هەزار مەتر سێجایە، کەئەمەش بەراورد بەساڵی پار لەم کاتەدا کە 5 ملیۆن و 300 هەزار مەتر سێجا ئاوی تێدابوە، کەمیکردوە.
عەزیز کەریم، بەڕێوبەری بەنداوی باوەشاسوار لە کفری، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: بەهۆی بارانبارینی رۆژەکانی رابردوەوە ئاستی ئاوەکە 20 سم زیادی کردوە، بەڵام ئەمە لەچاوساڵی پار زۆر کەمترە، چونکە ساڵی پار تا ئەم کاتە چەند جارێک بارانی باش باریبو، بەڵام ئەمساڵ بارانەکەی لاواز و وردە و ئاوی چەمەکان نەهاتوە، بۆیە ئاستی ئاوەکە بەپێی پێویست زیادی نەکردوە.
لەئێستادا بەنداوەکە توانای گلدانەوەی 5 ملیۆن و 300 مەترسێجا ئاوی هەیە، لەکاتێکدا خۆی بۆ گلدانەوەی 6 ملیۆن مەترسێجا ئاو دروستکراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵقایمقامی کەلار: ئامادەکاریی پێویستمان بۆ لافاو کردوە و تائێستا دۆخەکە باشە
-
-
هەواڵلەکەلار ژنێک ئەندامی نێرینەی مێردەکەی بڕی
-
-
هەواڵباوەنوریش ئامێری راکێشانی پارەی تیا نییە
-
-
هەواڵلەگەرمیان دهست به دابهشكردنى زهوى دهكرێت
-
-
هەواڵسێ مانگە ئامێرەکان پەکیان کەوتوە؛ کۆمپانیایەک کێشە بۆ سەنتەری گورچیلەی کەلار دروستدەکات
-
زۆرترین بینراوەکان