دەنگ نێت- هونەر ئەحمەد
دوای ساڵێک لەوەستاندنی بەهۆی نەبونی سیولەوە، بڕیارە کارکردن لە پڕۆژەی قیرتاوکردنی گەڕەکی راپەڕینی قەزای کفری دەست پێبکاتەوە، سەرۆکی شارەوانییش دەڵێت: بەڵێندەر وەریگرتوە بەو مەرجەی بودجەی بۆ تەرخان بکەین.
دوای ئەوەی ماوەی ساڵێکە پڕۆژەی قیرتاوکردنی گەڕەکی ڕاپەڕینی قەزای کفری بریاری قیرتاوکردنی درا، بەڵام بەهۆی نەبوی سیولەوە کاری تێدانەکرا.
ئەندازیار: عەلی خورشید، سەرۆکی شارەوانی کفری، بە رادیۆی دەنگی وت : ساڵی پار پرۆژەکە دەرخستەمان بۆ ئامادەکرد و وەرگیرا، بەڵام بەهۆی نەبونی سیولەوە دەستبەکارنەبون لە پڕۆژەکەدا.
دەشڵێت: بەڵام ئەوە نزیکەی هەفتەیەکە بەڵێندەر ئامادەیی دەربڕیوە کە گرێبەستەکەی بکات و دەستبکات بەکارکردن تێیدا، بەڵام بەو مەرجەی کە بتوانین لەرێگەی سەروی خۆمانەوە بودجەی بۆ تەرخان بکەین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان