دەنگ نێت
نوێنەری بەشداربوانی پرۆژەی بەهەشتی کەلار "مامۆستایان" باس لەوەدەکات کە داواکردنی قیست لەم کاتەدا فشارێکی دەرونی زۆری لەسەر مامۆستایان دروستکردوە و دەڵێت: مامۆستایان کە موچەیان وەرنەگرتوە چۆن دەتوانن دوقیست بدەن لەیەک کاتدا.
کاروان عوسمان، نوێنەری بەشداربوانی پرۆژەی بەهەشتی کەلار "پرۆژەی مامۆستایان" بۆ رادیۆی دەنگ وتی: قەیرانێکی گشتیەو موچە دوادەکەوێت، لە ناو مانگی دو داین و موچەی مانگی ۱۰ وەردەگرین، کۆمپانیا لەم دوادوایە فشار دەکات و دەڵێت ناتوانم پابەندی کاتی پێدانی موچە بم، ئەمەش لەکاتێکدایە بڕیار بو پرۆژەکە هەموی پێکەوە تەسلیم بکرێت، بوە بەزۆن زۆن، هەر زۆنێک تواو دەبێت داوای پارە دەکەن.
وتیشی: ئەمەش ناچارت دەکات بگەڕێیتەوە بۆ گرێبەستی نێوان بەشدار بو و کۆمپانیا، بەپێی گرێبەستەکە تاوەکو کاتی کلیل تەسلیم کردن ئەبێ سەدا شەستی پارەکە بدرێت، بەڵام مامۆستا بەپێی هاتنی موچە پارەی داوە و لەو رێژە کەمترە، ئەم چەند قیستەی نەدراوە بوتە بارگرانی بۆ بەشدار بو، بەڵام بەشداربوان ئاگاداری ئەوە نین کە ئەم گرێبستە نوسراوە بە تەواوی خزمەتگوزاریەکانەوە.
وەکخۆیشی وتی: کۆمپانیا تاوەکو ئێستا خزمەتگوزاریەکانی جێبەجێ نەکردوە.
کاروان عوسمان، باسی لەوەشکرد: داواکردنی قیست لەم کاتە فشارێکی دەرونییە بۆ مامۆستایان، چونکە موچەیان پێنەدراوە، لەم کاتە مامۆستا موچەیەکی وەرگرتبێت چۆن دەتوانێت دو قیست بدات لەیەک کاتدا، رێکەوتنێکی وا کراوە بەدەر لە چوارچێوەی گرێبەستەکە مامۆستا تا ۱ـی۲ دو قیست دو قیست بدات کە قیستی ۷٤۰ دۆلارە، لەو بەروارەوە بەولاوە مانگی ٤٦۷ دۆلار بدات.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گهرمیان: گرانبونى نرخى بهنزین له سهرچاوهى سهرهكیهوهیه
-
-
هەواڵرێڕەوی روباری سیروان رێکدەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان