دەنگ نێت
دوای ئەوەی تەمەنی گەیشتە خانەنشینی، بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت ساڵێک خزمەتی وەزیفیی بۆ شەهاب ئەحمەد- قایمقامی قەزای کەلار درێژکرایەوە.
بەپێی نوسراوێکی مەسرور بارزانی- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ٣١ـی ١ـی ٢٠٢٤ واژوی کردوە و وێنەی دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، فەرمانیکردوە بە درێژکردنەوەی خزمەتی شەهاب ئەحمەد- قایمقامی کەلار بۆ ماوەی ساڵێک.
لە نوسراوەکەدا هاتوە: "لەسەر پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ بەنوسراویان ژمارە (٢١٨٠٦/ خ) لە (٨ـی ٨ـی ٢٠٢٣)، بڕیارماندا بە درێژکردنەوەی ماوەی خزمەتی بەڕێز (شەهاب ئەحمەد محێدین) قایمقامی قەزای کەلار بۆ ماوەی (١) یەک ساڵ لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ".
دەشڵێت: ئەم فەرمانە لە رێکەوتی تەواوبونی تەمەنی یاسایی ناوبراوەوە جێبەجێ دەکرێت.
شەهاب ئەحمەد، لە پشکی بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٤ـەوە قایمقامی قەزای کەلارە، لەمساڵیشدا بەهۆی ئەوەی تەمەنی گەشتبوە خانەنشینی و فەرمانی درێژکردنەوەی خزمەتی بۆ دەرنەکرابو، دانا ئەحمەد- بەڕێوبەری ناحیەی شێخ تەویل لە جێگەکەی دا بە وەکالەت کاروبارەکانی رادەپەڕاند.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان