دەنگ نێت
هاوڵاتییەک دەڵێت: لە بازگەی کفری رێگەی پێنادرێت ئۆتۆمبیلێکی دەڕاسەی داخل بە شارەکە ببێت کە کڕیویەتی، دەشڵێت: داوای ٢٥ گەڵام لێدەکەن.
هیوا نوری، بە رادیۆی دەنگی وت: چەند رۆژێک پێش ئێستا لە نزیک کەرکوک دەڕاسەیەکمان کڕیوە و گرێبەستمان بۆ کردوە و هەمو کارێکی ئسوڵیی بۆ کراوە و ژمارەکەیشی پارێزگای سلێمانیە، لە هیچ بازگەیەک رایان نەگرتین هەتا هاتینە بازگەی دەروازەی کفری و لەوێ پێیان وتم ئەبێت وێنەی بگرین و بینێرین بۆ کەسێک سەیری بکا، ئەگەر ئەو وتی بڕۆن ئەبێ بڕۆن، ئەگەریش وتی بوەستن ئەبێت بوەستن.
وتیشی: ئەو کەسە دوای ئەوەی تەلەفۆنمان بۆ کرد وتی ٢٥ گەڵا (٢٥٠٠$) بدەنە بازگەکە و دەڕاسەکەتان داخل بکەن، ئێمەش وتمان بەچ هۆیەک ئەم پارەیە بدەین؟ ئەگەر غەرامەیە یان گومرگە ئەوە ئەبێت یاسایی بێت، یان ئەگەر دەڕاسەکەمان دزێتییە یاخود هەر کێشەیەکی هەیە ئیجرائاتی خۆتان بکەن.
بەوتەی خۆیشی، بەوهۆیەی پارەکەی نەداوە، سەرەتا دەڕاسەکەیان حجز کردوە و دواتر لەودیو بازگەکە گلیانداوەتەوە و تائێستاش ناهێڵن داخل بێت.
باسی لەوەشکرد پەنای بۆ چەند بەرپرسێک بردوە، بەڵام کەسیان نەیانتوانیوە کێشەکەی چارەسەر بکەن.
رادیۆی دەنگ لەمبارەیەوە پەیوەندی بە لێپرسراوی بازگەی ئاسایش لە کفرییەوە کرد، بەڵام ئامادەنەبو لێدوان بدات، هاوکات پەیوەندیشی بە بەڕێوبەری بازگەکانی ئاسایش لە گەرمیانەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکەی بەردەست نەبو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەبارەی داشکاندنی ٢٠٪ـی کرێی خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکان رونکردنەوە دەدرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان