دەنگ نێت
بە فەرمانێکی وەزارەتی ناوخۆ ئەم هەفتەیە بەڕێوبەری ئێستای پۆلیسی گەرمیان دەگۆڕێت و بەڕێوبەی بەشی پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی گەرمیان شوێنی دەگرێتەوە.
پێشتر رادیۆی دەنگ فەرمانێکی بڵاوکردەوە کە لە ٦ـی ٨ـی ۲۰۲۳ بە واژوی وەزیری ناوخۆ دەرچوە، تیایدا ئاماژە بە بەخشینی عەمیدی پۆلیس: محەمەد فایەق عەزیز (محەمەدی حاجی فایەق) لە پۆستی بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان و دانانی عەمید: لوقمان سابر شکور لە جێگەکەی دا.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ دوای نزیکەی ٥ مانگ لە دەرچونی فەرمانەکە، بڕیارە ئاڵوگۆڕی پۆستەکە لەم هەفتەیەدا و بەدیارییکراویی رۆژی دوشەمە ئەنجام بدرێت.
عەمید: لوقمان سابر، پێشتر بەڕێوبەری پۆلیسی کەلار بوە و لە ئێستاشدا بەرپرسی بەشی پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیانە.
عەمید: محەمەد حاجی فایەق، نزیکەی ١٣ ساڵە بەڕێوبەری پۆلیسی گەرمیانە، هاوکات ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی بو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵقایمقامی کەلار: ئامادەکاریی پێویستمان بۆ لافاو کردوە و تائێستا دۆخەکە باشە
-
-
هەواڵلەکەلار ژنێک ئەندامی نێرینەی مێردەکەی بڕی
-
-
هەواڵباوەنوریش ئامێری راکێشانی پارەی تیا نییە
-
-
هەواڵلەگەرمیان دهست به دابهشكردنى زهوى دهكرێت
-
-
هەواڵسێ مانگە ئامێرەکان پەکیان کەوتوە؛ کۆمپانیایەک کێشە بۆ سەنتەری گورچیلەی کەلار دروستدەکات
-
زۆرترین بینراوەکان