دەنگ نێت
دواى ئه‌وه‌ى هه‌ندێك له هاوڵاتی لە کەلار باسیان له‌وه‌كرد ره‌نگى ئاوى ماڵان كه دابه‌ش ده‌كرێت بەسەریاندا گۆڕاوه، به‌ڕێوبه‌رى ئاوى كه‌لار ده‌ڵێت: ئێستا هیچ گرفێكى نیه.
لەچەند رۆژی رابردودا ژمارەیەک هاوڵاتی لە کەلار لە رێگەی رادیۆی دەنگەوە ئەوەیان راگەیاند ئەو ئاوەی دابەشدەکرێت بەسەریاندا بەتایبەتی ئەو بەشەی کە هی روباری سیروانە، رەنگی گۆڕاوە و لیخن بوە.
لەبەرامبەردا، سامان ره‌حیم، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ساڵانه له مانگى 10ـدا له‌لایه‌ن به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخانه‌وه ئاو گل ده‌درێته‌وه و رێژه‌یه‌كى كه‌م به‌رده‌درێته‌وه، ئه‌مەش واده‌كات ئێمه‌ش حهوزهكانمان كه له‌سه‌ر روبارى سیروانه زیاتر قۆڵى بكه‌ین و فراوانى بكه‌ین، بۆیه تیمه‌كانمان له ئێستادا له كاردان.
وتشى: ئه‌مه‌ش وایكردوه هه‌ندێكجار ره‌نگى ئاوه‌كه گۆڕانكارى به‌سه‌ردابێت.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: دڵنیایی به هاوڵاتیان ده‌ده‌ین پێش ئه‌وه‌ى ئه‌و ئاوه دابه‌شبكرێت پشكنینى وردى بۆ ده‌كرێت و دواتر دابه‌ش ده‌كرێت، بۆیه له ستانداردا هیچ گرفتێكى نیه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان