دەنگ نێت
لەکاتێکدا بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار دەڵێت کێشەی راگرتنی وەرگرتنی پارەی ئاوی ماڵان لەلایەن کۆمپانیای ئۆرانۆسەوە چارەسەرکراوە، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی ئاوی دەوروبەری گەرمیان جەختدەکاتەوە لەوەی "بەهیچ شێوەیەک چارەسەرنەکراوە".
ماوەی نزیکەی دو مانگە، حکومەت رێگەنادات کۆمپانیای ئۆرانۆس هیچ بڕێک لە پارەی ئاو لە خەڵکی وەربگرن، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کۆمپانیاکە ئامادەنیە ئەو بڕە پارەیەی لایەتی رادەستی حکومەتی بکات.
لەبارەی چارەسەکردنی کێشەکەوە، هەفتەی پێشو، سامان رەحیم، بەڕێوبەری ئاوی کەلار بەرادیۆی دەنگی وت: ئهو كێشهیهى كه له نێوان وهزارهتمان و كۆمپانیاى ئۆرانۆس ههبو كه كارى كۆكردنهوهى كرێى ئاوى ماڵانه، چارهسهر كراوه و له چهند رۆژى داهاتودا دهست به كۆكردنهوهى كرێى ئاو دهكرێت بهههمان سیستهمى پێشو.
لەبەرامبەردا، سالار عەزیز، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی ئاوی دەوروبەری گەرمیان بۆ رادیۆى دهنگ وتى: ئەو کێشەیە تاوەکو ئێستاش چارەسەرنەکراوە.
وتیشی: لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتیمانەوە لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵقایمقامی کەلار: ئامادەکاریی پێویستمان بۆ لافاو کردوە و تائێستا دۆخەکە باشە
-
-
هەواڵلەکەلار ژنێک ئەندامی نێرینەی مێردەکەی بڕی
-
-
هەواڵباوەنوریش ئامێری راکێشانی پارەی تیا نییە
-
-
هەواڵلەگەرمیان دهست به دابهشكردنى زهوى دهكرێت
-
-
هەواڵسێ مانگە ئامێرەکان پەکیان کەوتوە؛ کۆمپانیایەک کێشە بۆ سەنتەری گورچیلەی کەلار دروستدەکات
-
زۆرترین بینراوەکان