دەنگ نێت
ئەندامێکی دەستەی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان جەختدەکاتەوە لەوەی هیچ قوتابخانەیەک لەگەرمیان نەکراوەتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی کەلار ژمارەیەک وێنەی بڵاوکردوەتەوە کە بەوتەی خۆیان بەڕێوەچونی دەوامی ئاساییە لە قوتابخانەکان.
نەبەرد ئەحمەد، ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان، بەرادیۆی دەنگی وت: هیچ قوتابخانەیەک نەکراوەتەوە لەگەرمیان، تەنها بەڕێوبەرەکان و جێگرەکان گەڕاونەتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە باس لەوەدەکرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی رابردوەوە دەرگای قوتابخانەکان لە گەرمیان کراونەتەوە.
هەروەک ئەمڕۆش بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی کەلار ژمارەیەک وێنەی بڵاوکردوەتەوە لەکاتی سەردانی لیژنەکانیان بۆ قوتابخانەکان، لە ئاماژەیەکدا بۆ ئەوەی دەوامی ئاسایی لە قوتابخانەکاندا بەڕێوەدەچێت.
بەوتەی نەبەرد ئەحمەد، لیژنەکەی بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی کەلار گەڕاوە بەسەر قوتابخانەکان دا، بەڵام ناوی مامۆستایانیان تۆمارنەکردوە.
جەختیشیکردەوە لەوەی خوێندن لە قوتابخانەکاندا دەستیپێنەکردوەتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان