
دەنگ نێت
دادگای تاوانەکانی کەرکوک/ گەرمیان بڕیاری ئازادکردنی ٢ تۆمەتباری کەیسی تیرۆرکردنی م. شەماڵ، نوسەر و ئەندامی تەڤگەری ئازادیی دا.
جومعە کەریم، وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی کوردستان، بە رادیۆی دەنگی وت: دوێنێ (١٤ـی ١ـی ٢٠٢٤)، دادگای تاوانەکانی کەرکوک/ گەرمیان لە کەلار، بڕیاری ئازادکردنی ٢ تۆمەتباری کەیسی تیرۆرکردنی م. شەماڵی دا کە کوڕ و باوکێکن.
سوهێل خورشید عەزیز، ناسراو بە "م. شەماڵ"، لەدایکبوی ١٩٦٠ و فەرمانبەر لە کشتوکاڵی کفری، کە هاوکات کادیری تەڤگەری ئازادی نزیک لە پەکەکە بو و نوسەر و لێکۆڵەری بواری مێژو و جوگرافیای گەرمیان و کەرکوک بو، نیوەڕۆی رۆژی ٢٨ـی ئابی ٢٠٢٢، لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لە کفری بە دەستڕێژی گولە کوژرا.
بەپێی زانیارییەکان، دوای روداوەکە بەچەند رۆژێک بکوژەکەی ناسرایەوە کە ناوی "یەڵدرم ئیبراهیم"ـە و دانیشتوی داقوقە، دوای ئەنجامدانی تاوانەکە رۆشتوەتەوە بۆ داقوق و ئۆتۆمبیلەکەی لەماڵی باوکی بەجێهێشتوە و خۆیشی هەڵهاتوە بۆ تورکیا. لەو سەروبەندەشدا هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەستیان بەسەر ئۆتۆمبیلەکەی دا گرتوە کە تاوانەکەی پێ ئەنجام داوە، باوک و برایەکیشیان بەتۆمەتی بەشداریی لەو تاوانە دەستگیرکرد و دواتر رەوانەی گەرمیانیان کرد و پاڵپشت بە مادەی ٢ـی تیرۆر راگیران.
بە وتەی جومعە کەریم، دوێنێ دانیشتنی دادگاییەکە بوە، بەڵام تەنانەت بەبێ ئەوەی خانەوادە و پارێزەرەکەی م. شەماڵ لە دانیشتنەکەدا ئامادە بن، دادگا بڕیاری ئازادکردنی هەردو تۆمەتبارەکەی داوە.
وتیشی: تێپەڕاندنی ئەم دۆسییەیە گوماناوییە، داواکارین لە دادوەران بە بەرپرسیارێتی زیاترەوە پێداچونەوە بە دۆسییەکەدا بکەن و لێکۆڵینەوەی جدیتر لەو بابەتە بکەن، چونکە روداوەکە تیرۆرکردنێکی ئاسایی نییە و دۆسیەیەکی هەستیارە.
ئەو دو تۆمەتبارە ئەگەرچی بڕیاری ئازادکردنیان دراوە، بەڵام هەر بە دەستبەسەرکراویی لە گرتوخانەی ئاسایشی گەرمیان ماونەتەوە، بەوپێیەی تۆمەتبارانی کەیسەکانی تیرۆر دۆسیەکانیان بەشێوەیەکی خۆکرد دەچێتە دادگای تێهەڵچونەوەی هەرێم و ئەگەر لەوێ حوکمەکە پشتڕاستکرایەوە، ئەوجا لە بەندیخانە ئازاد دەکرێن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکەمی فەرمانبەر کاری بەڕێوبەرایەتی جێبەجێکردنی کەلاری لاوازکردوە
-
-
هەواڵئامێری تۆمارکردنی تیشکدانەوەی ئەتۆمیی لە گەرمیاندا نییە
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى وشکەساڵی له گهرمیان و ههوڵی حکومەت بۆ کەمکردنەوەی لێکەوتەکانی
-
-
هەواڵسەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: هیچ لەیەک تێگەیشتنێک لەگەڵ بەغدا نییە بۆ پرسی موچە
-
-
هەواڵبازنهى بایكۆتكردن له گهرمیان تا دێت فراونتر دهبێت
-
زۆرترین بینراوەکان