دەنگ نێت
لە سلێمانی دەست بە دابەشکردنی نەوتە ٥٠ هەزارییەکە دەکرێت، بەڵام بەشە نەوتی گەرمیان هێشتا لە سلێمانییەوە رەوانە نەکراوە.
سالار مه‌حمود، لێپرسراوى هۆبه نه‌وتیه‌كان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: ئه‌و نه‌وته تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌شتوه گه‌رمیان، به‌هۆى ئه‌وه‌ى بڕێكى كه‌م هاتوه بۆ پارێزگاى سلێمانى به‌شى گه‌رمیانیش له‌وێیه بۆیه ده‌ست به دابه‌شكردنى نه‌كراوه.
وتیشى: ئه‌و نه‌وته‌ش بۆ ناوچه شاخاوییه‌كانه، له سنورى گه‌رمیانیش 2 ناحیه سودمه‌ند ده‌بێت ئه‌وانیش ناحیه‌ى شێخ ته‌ویل و مه‌یدانن.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ى به‌رده‌ستمانه له‌و 2 ناحیه 1500 به‌رمیل نه‌وتمان به‌ر ده‌كه‌وێت، كه بڕیار وایه بۆ هه‌ر خێزانێك 200 لیتر بێت به بڕى 50 بۆ 60 هه‌زار دینار پێیان بدرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی ئەو نەوتە دەکەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەبارەی داشکاندنی ٢٠٪ـی کرێی خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکان رونکردنەوە دەدرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان