دەنگ نێت
نزیکەی سێ هەفتە بەسەر روداوی بریندارکردنی ٢ ئەفسەر و پۆلیسێک لە گەرمیان تێدەپەڕێت و هێشتا جگە لە یەک تۆمەتبار، بکەرانی دیکەی روداوەکە دەستگیر نەکراون.
شەوى ٢٤/ ١٢/ ٢٠٢٣، له گوندى ساڵح ئاغاى سه‌ر به ناحیه‌ى قۆره‌تو لە گەرمیان، له كاتى هه‌وڵدان بۆ ده‌ستگیركردنى تۆمەتبارێک بە تۆمەتی دزییکردن، روبەڕوبونەوە لەنێوان تۆمەتبارەکە و چەند کەس و هاوڕێیەکی لەلایەک و مەفرەزەیەکی پۆلیس لەلایەکی دیکەوە رویدا، بەوهۆیەشهوه ٢ ئەفسەر و پۆلیسێک برینداربون و به‌شێك له تۆمەتبارەکانیش هەڵهاتن. رۆژێک دواتر یەکێک لە تۆمەتبارەکان دەستگیرکرا و چواری دیکەیان هێشتا دەستگیر نەکراون.
عه‌لى جه‌مال قه‌دورى، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: تاوه‌كو ئێستا كه‌سێك له تۆمه‌تباره‌كان دەستگیر کراوە، ئەوانی دیکە هه‌ڵهاتون بۆ ده‌ره‌وه‌ى گه‌رمیان و پۆلیسیش له هه‌وڵى ده‌ستگیركردنیان دایه.
دو رۆژ دوای روداوەکە، پۆلیس، دایک و دو کچی ئەو ماڵەی کە روداوەکە تیایدا رویدا، دەستگیرکرد؛ ئەویش بەوتۆمەتەی رێگرییان کردوە لەوەى پۆلیس ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێ بكات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهۆڵە داخراوەکەی رزگاریی 10 ساڵە بەجێهێڵراوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەری ئاوی كەلار: لە هەوڵی دروستكردنی سێیەم پاڵاوگەی ئاوین
-
-
راپۆرتسەربەخۆیی دارایی بە کلیکێک؛ گەنجانی گەرمیان رو له كاركردنى دیجیتاڵی ده‌كه‌ن
-
-
هەواڵکارگێڕێکی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی دەستلەکاردەکێشێتەوە
-
-
هەواڵتەنها 17 خوێندکار لە کۆلێژەکەی رزگاریی وەرگیراون
-
زۆرترین بینراوەکان