دەنگ نێت
حاڵه‌ته‌كانى سوتاندنى تایه له گه‌رمیان به‌رده‌وامى هه‌یه و تاوه‌كو ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: چاهسهركردنى ئه‌م بابه‌ته له دەرەوەی ده‌سه‌ڵاتى ئێمه‌وه‌یه.
د. دوره‌ید سه‌لیم، به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: ئه‌م بابه‌ته به‌رده‌وامى هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له سه‌روى ده‌سه‌ڵاتى ئێمه‌وه‌یه، چونكه ئێمه فه‌رمانگه‌یه‌كى مه‌ده‌نین.
وتیشى: هاوكات ئه‌م حاڵه‌ته كه به‌رده‌وامى هه‌یه لایەنێکی دیاریكراو پێی هەڵنەستاوە کە ئێمه مۆڵه‌تمان پێدابێت وه‌ك كارگه‌یه‌ك یان دامه‌زراوه‌یه‌ك، به‌ڵكو چه‌ند كه‌سانێكن بۆ بژێوى ژیانیان ئه‌و تایانه ده‌سوتێنن، بۆیه تاوه‌كو تائێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
له باره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌ركى كێیه ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گه‌رمیان جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه: ئه‌م بابه‌ته ده‌بێت له رێگه‌ى لیژنه‌ى ئه‌منیه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان