دەنگ نێت
دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند هاوڵاتیه‌ك له ناحیه‌ى باوه‌نور رایانگه‌یاند ئه‌و قیرهى كه له نۆژەنکردنەوەی رێگاى سه‌ره‌كى ناو ناحیه‌كه هه‌ڵده‌درێته‌وه، ده‌برێته ده‌ره‌وه‌ى ناحیه‌كه، سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌كه‌ش ده‌ڵێت: ته‌نها 2 بار‌مان بۆ دەرەوە بردوه.
هاوڵاتیه‌ك به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: ئه‌و شه‌قامه‌ى كه له ئێستادا نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه له نێو ناحیه‌كه‌دا، قیره کۆنەکهى پاش هەڵگرتنەوەی، لەلایەن شارەوانییەوە ده‌برێته ده‌ره‌وه، لەکاتێکدا کۆڵانی گەڕەکەکانی ناحیەکە زۆرینەیان گڵن و پێویستە ئەو قیرە بۆ ئەو کۆڵانانە بەکاربێت.
لەبەرامبەردا، وه‌حید یوسف، سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى باوه‌نور، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: قیرە هەڵگیراوەکە هه‌موى له ناو كۆڵانى گه‌ره‌كان دانراوه و تەنها 2 بار‌مان بردوه‌ته ده‌ره‌وه.
رونیکردەوە: ئەو دو بارەش بۆ به‌رده‌م مزگه‌وتێك بوه له ناحیه‌ى مه‌یدان، ئەگینا ئەوانی دیکەمان هەموی لە کۆڵانەکانی ناو ناحیەکەدا داناوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان