دەنگ نێت
لە ناحیەی رزگاریی مۆڵەت بۆ دروستکردنی بینا لەسەر زەوییەک دەدرێت بە کەسێک، لەکاتێکدا پێشتر بینایەک لەسەر هەمان زەوی روخێنراوە بەو پاساوەی زەویەکەی تەجاوزە.
به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى رزگاریی لە گەرمیان، جه‌مال ساڵح، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له ماوه‌كانى پێشوتردا لیژنه‌یه‌كمان هه‌بو سه‌رپه‌رشتى كاره‌كانى مۆڵه‌تدانى كردوه به دروستكردنى خان‌و كه له ساڵى 2011ـەوه هه‌ر ئه‌و لیژنهیهیە، له ماوه‌كانى رابردوش هه‌ندێك كه‌موكورتیان هه‌بوه و داوامان كردوه بگۆڕدرێن.
باسى له‌وه‌شكرد: یه‌كێك له كه‌موكورتیه‌كان له ماوه‌كانى رابردو بینایه‌كمان روخاند له‌سه‌ر زه‌وى ژماره (10362) كه به زیاده‌ڕەوی دروستكرابو، دواتر بۆمان ده‌ركه‌وت هه‌مان زه‌وى كراوه‌ته‌وه به بینا و هه‌مان لیژنه‌ش رێگه‌پێدانى بۆ كردوه، ئێمه‌ش گومانمان هه‌بو و لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌شمان دروستكردوه له‌سه‌ر ئه‌و لیژنه‌یه و ئه‌یده‌ین به شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان بۆ گرتنه‌به‌رى رێكارى یاسایى.
ده‌شڵێت: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوامان كردوه ئه‌و لیژنه‌یه بگۆڕدێت و لیژنه‌یه‌كى نوێ دروست بكرێت كه نوێنه‌رى ئیداره‌ى گه‌رمیان و شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان و ناحیهشى تێدایه و ئه‌مه‌ش پێویستى به كاته و نوسراویان بۆ ده‌كه‌ین نوێنه‌رى خۆیان دیارى بكه‌ن، له ئاینده‌یه‌كى نزیكیشدا ده‌خرێته بوارى جێبهكردنهوه و كێشه‌ی راگیرانی پێدانی مۆڵەتی دروستکردنی خان‌و چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
پرۆژەسێ رۆژنامه‌نوس بون به براوه‌ى وه‌رزی ده‌یه‌مى پێشبڕكێی رۆژنامه‌وانی مافه‌كانى مرۆڤ
-
-
هەواڵ"نرخاندن کراوە بۆ فروانکردنی بازاڕی رزگاریی"
-
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان لەبارەی روداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ رونکردنەوە دەدات
-
زۆرترین بینراوەکان