دەنگ نێت
باش ئەوەی وەزارەتی پەروەردە نوسراوێکی بڵاوکردەوە لەبارەی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی مامۆستایان و پەروەردەی گەرمیانیش داوای کرد ٩ـی ئەم مانگە دەست بە دەوام بکرێت، دەستەی مامۆستایانی ناڕازی لە گەرمیان دەڵێن: بڕیارەکە هیچ گرنتییەکی جێبەجێکردنی نیە و خۆپشاندانی سەرتاسەریی ئەنجام دەدەین.
ئاری عزەدین، ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی لە گەرمیان بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: ئێمە پێنج داواکاریمان گەیاندە وەزیری پەروەردە، بەڵام ئەمڕۆ وەڵامەکە هاتەوە کەتەنها دو داواکاری نوسراوە.
وتیشی: ئەو دو داواکارییەش هیچ زەمانێکی جێبەجێکردنیان نیە و تەنها قسەی لەسەر کراوە و بەستراوە بە بودجەی فیدڕاڵی عێراقەوە.
دەشڵێت: پێشوتر بڕیاری لەوە گەورەتر دراوە، بەڵام ئێستا تەنها کردویانە بەنوسراو و هیچ لە جێگای خواستی ئێمەدا نیە و چەواشەکاریە.
جەختیشیکردەوە: سبەینێ بۆ وەڵامدانەوەی ئەو نوسراوە خۆپیشاندانی سەرتاسەریی ئەنجام ئەدەین.
ئەمڕۆ وەزیری پەروەردەی هەرێم نوسراوێکی واژوکرد کە تیایدا ئاماژە بە بەجێبەجێکردنی (٢) لە داواکانی مامۆستایانی ناڕازیی دەکات کە بریتیین لە "پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان لەچوارچێوەی یاسا بەرکارەکان و بە گرێبەست کردنی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بەگوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری".
بەدوای ئەم نوسراوەشدا هەر ئەمڕۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان نوسراوێکی ئاراستەی پەروەردەی قەزاکان کرد و تیایدا داوای کرد ٩ـی ئەم مانگە دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن دەستپێبکەنەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵقایمقامی کەلار: ئامادەکاریی پێویستمان بۆ لافاو کردوە و تائێستا دۆخەکە باشە
-
-
هەواڵلەکەلار ژنێک ئەندامی نێرینەی مێردەکەی بڕی
-
-
هەواڵباوەنوریش ئامێری راکێشانی پارەی تیا نییە
-
-
هەواڵلەگەرمیان دهست به دابهشكردنى زهوى دهكرێت
-
-
هەواڵسێ مانگە ئامێرەکان پەکیان کەوتوە؛ کۆمپانیایەک کێشە بۆ سەنتەری گورچیلەی کەلار دروستدەکات
-
زۆرترین بینراوەکان