دەنگ نێت
دەنگۆی دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندن لەم هەفتەیەدا گەرمە، ئەندامێکی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی جەخت لە بونی دەنگۆکە دەکاتەوە و ئەندامێکی لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایان دەڵێت بە فەرمی هیچمان پێنەگەیشتوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، بڕیارە ئەم هەفتەیە دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندن لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین رابگەیەنرێت، ئەمەش دوای ئەوەی وەرزی یەکەمی ئەمساڵی خوێندن بە هۆی بایکۆتەوە لەم سنورەدا بەڕێوەنەچو.
م. نەبەرد ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان، جەختی لە بونی ئەو دەنگۆیە کردەوە و بە رادیۆی دەنگی وت: هەڵوێستی ئێمە رونە، ئەویش جێبەجێکردنی داواکارییەکانمانە لەپێدانی موچەکانمان هەر ٣٠ رۆژ جارێک و دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەمان و هەروەها دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ.
بەپێی ئەو دەنگۆیەی کە چەند مامۆستایەک بۆ رادیۆی دەنگ پشتڕاستیان کردەوە، بڕیاروایە وەزیری پەروەردە دەستپێکردنەوەی دەوام رابگەیەنێت لەبەرامبەردا بڕیار لە دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و بە گرێبەست دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ رابگەیەنێت.
لایخۆشییەوە، عارف عومەر- ئەندامی ئەنجومەنی لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، بە رادیۆی دەنگی وت: ئێمەش ئەم زانیارییانەمان هەر وەکو دەنگۆ بیستوە و هیچ شتێکی فەرمیمان پێنەگەیشتوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی ١٣٣ فەرمانبەری گەرمیان بە نادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەهەفتەیەکدا ٥ کوژراو لە گەرمیان هەبوە و چالاکوانێک رەخنە لە حکومەت دەگرێت
-
-
هەواڵلەبارەی بونی ناوی دوبارەی سومەندبوانی وەرگرتنی زەوی فەرمانبەران شارەوانییەکانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبۆ پێدانی کارەبای نیشتیمانی گەرمیان کراوە بە ٣ زۆن
-
-
هەواڵهاوڵاتیەک: "بەمەبەست دو مناڵی خاوەنپێداویستیمان لە قوتابخانە دەرنەچێنراون"
-
زۆرترین بینراوەکان