دەنگ نێت
"زیاتر لە 60%ـی کارەکانی وێستگهی نوێی (132kv)ـی کارەبای کەلار تەواوکراوە"، ئەمەش بە وتەی وتەبێژی کارەبای گەرمیان، ئاشکراشی دەکات: بڕیارە ئەمساڵ پرۆژەکە تەواو بکرێت.
وێستگهی دابەشکردنی کارەبای (132kv) لە کەلار بە توانای نزیکەی 189 مێگاوات، لهسهر بودجهی وهزارهتی كارهبا دروستدەکرێت بهبڕی زیاتر لە 18 ملیار دینار.
وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان، ئالان ئەرکان، بەرادیۆی دەنگی وت: لەئێستادا 60%ـی کارەکانی وێستگەکە تەواوبوە و کۆمپانیاکە بەبەردەوامی کاردەکات و هیچ گرفتێکی بۆ دروست نەبوە، هەروەها بەڵێنیان داوە ئەگەر کێشەی بودجەیان بۆ دروست نەبێت تا ناوەڕاستی ئەمساڵ تەواوی بکات.
پێشتر بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان ئاماژەی بەوەدابو کە بە تەواوکردن و خستنەکاری وێستگەکە، کێشەی دابەشکردنی کارەبا لە کەلاردا نامێنێت و کارەبای هەمو پرۆژە نیشتەجێبونە تازەکانی شارەکەی دەخرێتەسەر.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گهرمیان: گرانبونى نرخى بهنزین له سهرچاوهى سهرهكیهوهیه
-
-
هەواڵرێڕەوی روباری سیروان رێکدەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان