دەنگ نێت
به‌ڕێوبەری گشتی گه‌شتوگوزارى گه‌رمیان ده‌ڵێت: له ماوه‌ى 5 رۆژی پشوەکانی سەری ساڵەوە، زیاتر له 7 هه‌زار گه‌شتیار داخل به سنورى گه‌رمیان بون.
هێرش فه‌یزوڵڵا، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له ماوه‌ى 27 بۆ 31ـی 12ـی 2023ـدا، له زاڵگهكانى گەرمیان بە روی ناوه‌ڕاست و خواروى عێراق، 6 هه‌زار و 383 گه‌شتیار هاتونه‌ته سنورى گه‌رمیان، هاوكات له سنورى ئێرانیشه‌وه هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 956 كه‌س هاتونه‌ته سنوره‌كه.
وتیشى: ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ى كه پێشكه‌ش به گه‌شتیار كراوه خۆى له‌مانه ده‌بینێته‌وه: سه‌نته‌رێكى زانیاریمان هه‌یه كه ژماره مۆبیلى تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه و 24 كاتژمێركراوهیه و زانیارى به گه‌شتیار ده‌ده‌ن و ره‌خنه و گلهیهكانیشیان وه‌رده‌گرن، هاوكات لیژنه‌كانمان كارا كرابون و چاودێریی كۆى شوێنه گه‌شتیارییه‌كانیان كردوه له روى كوالێتى و نرخه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له بازگه‌كان كارمه‌ندمان داناوه و پروشهریان داوه به گه‌شتیار و پێشوازییان لێكردون.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتگهشتی ژینگه‌یی لادێکان؛ کاتێک شانۆ و نه‌مام ده‌بنه په‌یامی گۆڕانکاریی
-
-
هەواڵدو شەقامی نوێ بۆ سەر روباری سیروان دروست دەکرێن
-
-
پرۆژەسێ رۆژنامه‌نوس بون به براوه‌ى وه‌رزی ده‌یه‌مى پێشبڕكێی رۆژنامه‌وانی مافه‌كانى مرۆڤ
-
-
هەواڵ"نرخاندن کراوە بۆ فروانکردنی بازاڕی رزگاریی"
-
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
زۆرترین بینراوەکان