دەنگ نێت
لەبەرامبەر بڕیارێکی ئێران کە شۆفێران ناچار دەکات ئۆتۆمبیلەکانیان پڕ لە گاز بکەن پێش ئەوەی بێنە ناو خاکەکەی، شۆفێرانی دەروازەی پەروێزخان مانیان گرتوە، سەرپەرشتیاری دەروازەکەش بڕیارەکە بە نادروست دەزانێت و دەڵێت: لەسەر هێڵین.
عوسمان حەمەساڵح، نوێنەری شۆفێرانی دەروازەی پەروێزخان، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەمڕۆ ئۆتۆمبیلە نەڕۆشتوەتە ناو خاکی ئێران، چونکە ئێران داوای ئەوە دەکات کە ئۆتۆمبێل بچێتە خاکەکەی دەبێت 100 لیتر گازی تێدابێت، کە لەوسەرەوە هاتیتەوە دەبێت تانکی ئۆتومبێلەکەت پڕبێت لەگاز، لەکاتێکدا تەنها سێ بەنزینخانەی هەیە و رۆژانە نزیکەی 900 ئۆتۆمبێل داخڵی ئێران دەبن و ناتوانرێت گازیان بۆ دابینبکرێت، لەکاتی گەڕانەوەش گازت پێ نەبێت غەرامەی تانکیەکەت بە پڕی بۆ دەکات.
وتیشی: دژ بەم بڕیارەی ئێراب، ئێمە وەکو شۆفێران بڕیارمان داوە کە نەڕۆینە ژورەوە و مان بگرین.
لایخۆشیەوە، عباس ئیسماعیل- سەرپەرشتیاری دەروازەی پەروێزخان بە رادیۆی دەنگ وت. ئەو بڕیارەی کە ئێران داویەتی بەبێ دانیشتن و راوێژ لەگەڵ ئێمە دراوە و ردەی دەکەینەوە و بەبڕیارێکی نادروستی دەزانین دژی مامەڵەی هاتوچۆی بازرگانییە.
وتیشی: ناکرێت شۆفێران ناچار بکەن تانکی ئۆتۆمبێلەکانیان پڕ گاز بکەن، چونکە کۆمەڵێک شۆفێرمان هەیە خەڵکی دیالە و خانەقین و جەلەولا و کەرکوکن لەوێ گازی عێراقی دەکەنە تانکی ئۆتۆمبێلەکانیانەوە کە لە گازەکەی ئێران زۆر هەرزانترە، هەربۆیە بەهەمو شێوەیەک ئەو بڕیارە رەد دەکەینەوە.
باسی لەوەشکرد لەمبارەوە بەردەوام لەسەر خەتیلن لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، هەروەها بەرپرسانی هەرێمیشمان ئاگادار کردوەتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهۆڵە داخراوەکەی رزگاریی 10 ساڵە بەجێهێڵراوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەری ئاوی كەلار: لە هەوڵی دروستكردنی سێیەم پاڵاوگەی ئاوین
-
-
راپۆرتسەربەخۆیی دارایی بە کلیکێک؛ گەنجانی گەرمیان رو له كاركردنى دیجیتاڵی دهكهن
-
-
هەواڵکارگێڕێکی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی دەستلەکاردەکێشێتەوە
-
-
هەواڵتەنها 17 خوێندکار لە کۆلێژەکەی رزگاریی وەرگیراون
-
زۆرترین بینراوەکان