دەنگ نێت
ئەگەرچی ئاستی بەنداوی باوەشاسوار لەقەزای کفری نزیکەی 60 سم بەرزبوەتەوە و رێژەی گلدانەوەی ئاوەکەی زیاتر لە 2 ملیۆن مەتر سێجایە، بەڵام بە بەراورد بە پارساڵ کەمترە.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی بەنداوەکە کە تایبەت دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، ئەمساڵ ئاستی ئاوی گلدراوەی بەنداوەکە 2 ملیۆن و 750 هەزار مەتر سێجایە، کەئەمەش بەراورد بەساڵی پار کەمی کردوە کە پارساڵ ئاستی ئاوەکە زیاتر بو لە 5 ملیۆن مەتر سێجا.
عەزیز کەریم، بەڕێوبەری بەنداوی باوەشاسوار، بۆ رادیۆی دەنگ لەبارەی کەمبونەوەی ئاستی ئاوەکە باسی لەوەکرد: ساڵی پار بەهۆی بەهێزیی شەپۆلی بارانبارین هەر لەگەڵ یەکەم شەپۆلدا ئاستی ئاوەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە.
دەشڵێت: بەڵام ئەمساڵیش ئەم بارانبارینەی کۆتایی تاڕادەیەک بوەتە هۆی بوژانەوەی بەنداوەکە و 60 سم ئاوەکەی زیادیکردوە، هەروەها ئەو کانیاوانەی کە بۆ کشتوکاڵی بەکاردەهێنرا ئێستا بەکارناهێنرێت ئەمەش وایکردوە رۆژ بەرۆژ ئاستی ئاوەکە بەرزتر ببێتەوە.
لە دوای ئەو مەترسیەی کە لەساڵی 2016 کەوتە سەر بەنداوی باوەشاسوار لەئێستادا بەنداوەکە توانای گلدانەوەی 5 ملیۆن و 300 مەترسێجا ئاوی هەیە لەکاتێکدا خۆی بۆ گلدانەوەی 6 ملیۆن مەترسێجا ئاو دروستکراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
پرۆژەسێ رۆژنامهنوس بون به براوهى وهرزی دهیهمى پێشبڕكێی رۆژنامهوانی مافهكانى مرۆڤ
-
-
هەواڵ"نرخاندن کراوە بۆ فروانکردنی بازاڕی رزگاریی"
-
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان لەبارەی روداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ رونکردنەوە دەدات
-
زۆرترین بینراوەکان