دەنگ نێت
کۆمپانیای پیت ئۆیڵ کارەکانی لە کێڵگەی نەوتی چیاسورخ لە گەرمیان رادەگرێت و کۆتایی بە گرێبەستی کارمەندەکانی هێناوە، ئەویش بەهۆی شکستهێنانی پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکە.
سەردار محەمەد، بەڕێوبەری ناحیەی قۆرەتو، بە رادیۆی دەنگی وت: گرێبەستی کارمەندانی کۆمپانیاکە کە ژمارەیان ٢٧ کارمەندە لە کێڵگەی نەوتی چیاسورخ سەری ساڵ کۆتایی پێدێت، کۆمپانیاکەش چیتر نایەوێت تازەی بکاتەوە.
وتیشی: ئەوانەی ئیزن دراون کارمەندانی بەرهەمهێنانن، بەمپێیەش بێت کۆمپانیاکە بەرهەمهێنان لەو کێڵگەیە رادەگرێت، ئەگەرچی بە فەرمیی هیچیان بەئێمە نەوتوە.
کۆمپانیای پیت ئۆیڵی تورکی کە وەبەرهێنان لە کێڵگەی نەوتی چیاسورخ دەکات، ماوەیەکە توشی کێشە بوە لە کێڵگەکەدا، بەهۆی بونی غازی زۆر و تێکەڵبونی زۆری ئاو بە نەوتەکەی.
بەڕێوبەری ناحیەی قۆرەتو جەختی لەبونی ئەم کێشەیە کردەوە، هاوکات رۆژنامەنوسی بواری نەوت و وزە: ئاراز محەمەد، لەمبارەوە و لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک رایگەیاند: لەماوی چەند مانگی پێشودا کۆمپانیاکە لەبەر ئەوەی بتوانێت نەوتەکەی ھەناردە بکات، نەوتی خاوی کڕیوە و تێکەڵی بەرهەمی کێڵگەکەی کردوە، بەڵام دیارە ئەو رێگەیەش سەرکەوتو نەبوە، ھەربۆیە بەرھەمھێنانی راگرتوە.
کێڵگەی نەوتی چیاسورخ دەکەوێتە ناحیەی قۆرەتو لە ئیدارەی گەرمیان، هەریەکە لە کۆمپانیای پیت ئۆیڵ(٦٠٪)، جینهڵ ئینرجى (٢٠٪) و حكومهتى ههرێم(٢٠٪) پشکی کێڵگەکەیان هەیە. کێڵگەکە بەرهەمی رۆژانەی کەم بوە و لەنێوان ١٥٠٠-٢٠٠٠ بەرمیل بوە و هەندێکجار زیادی کردوە، ماوەیەکی زۆریشە کێشەی تێکەڵبونی ئاو بە نەوتەکەی هەیە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گهرمیان: گرانبونى نرخى بهنزین له سهرچاوهى سهرهكیهوهیه
-
-
هەواڵرێڕەوی روباری سیروان رێکدەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان