دەنگ نێت
یه‌كیك له‌و ناحیانه‌ى كه ساڵانه روبه‌ڕوى گرفتى كه‌م ئاوى ده‌بێته‌وه له گه‌رمیان ناحیه‌ى شێخ ته‌ویله، به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌كه‌ش ده‌ڵێت: گرفته‌كه له وه‌رزى هاویندا قوڵ ده‌بێته‌وه، چونكه 2 بیرمان هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌یه‌كى كانى.
دانا ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى شێخ ته‌ویل، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: ناحیه‌ى شێخ ته‌ویل 42 گوندى له‌سه‌ره، یه‌كێك له‌و كێشانه‌ى ساڵانه روبه‌رومان ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌ت وه‌رزى هاوین گرفتى كه‌م ئاوییه، چونكه له نێو خودى ناحیه‌كه 2 بیرمان هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌یه‌كى كانى.
وتیشى: هه‌مو گونده‌كان له وه‌رزى هاوین روبه‌روى كه‌م ئاوى ده‌بنه‌وه، چونكه سنوره‌كه بۆ خۆى وایه كه ئاوى كه‌مه و بیره‌كان ئاویان كه‌م ده‌بێته‌وه یاخود سه‌رچاوه‌كانى دیكه وشك ده‌بن.
له‌باره‌ى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه كه روبه‌رویان ده‌بێته‌وه، به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى شێخ ته‌ویل هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان زۆر هاوكارمان بوه له‌و روه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاكان ساڵى رابردو داوامان كردوه سه‌رچاوه‌ى كانیهكهمان بۆ فراوان بكه‌ن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌كراوه و چاوه‌ڕوانین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان