دەنگ نێت
كرێكاران له گه‌رمیان باس له‌وه ده‌كه‌ن زانیاری‌یان له‌سه‌ر ده‌ستبه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى نیه و ئه‌وه‌ى ده‌یبیستن له خه‌ڵكانى دیكه‌وه‌یه، به‌ڕێوبه‌رى ئه‌و بهڕێوبهرایهتیهش وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
هونه‌ر ئه‌حمه‌د، كارێكار له كه‌لار ده‌ڵێت: زانیارى زۆرم نیه له‌سه‌ر بابه‌تى ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى، ئه‌وه‌ى زانیاریم هه‌بێت هه‌ندێك شتم بیستوه له‌لایه‌ن هاورێكانمهوه كه موچه‌مان بۆ ده‌بڕنه‌وه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئاگادار نیم ناومان تۆماركراوه یان نا، بۆیه زانیاریم نیه له‌سه‌رى.
له‌به‌رامبه‌ردا، هێمن جه‌مال جه‌بار، به‌ڕێوبه‌رى ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ كرێكارانى گه‌رمیان ده‌ڵێت: هۆكارى نه‌بونى زانیارى كرێكار له‌سه‌ر ده‌سته‌به‌رى كۆمهڵایهنى نه‌بونى هۆشیارییه، ئه‌گه‌ر كرێكار هۆشیار هه‌بێت و بزانێت ده‌سته‌به‌رى بۆ ده‌كرێت به تۆماركردنى ناوى، مافى خانه‌نشینى ده‌بێت و ئه‌گه‌ر بۆ مانگێكیش ده‌سته‌به‌رى بۆ كرابێت و له سه‌ر كاره‌كه‌ى توشى كهمئهندامبون بێت ئه‌وه به‌پێى یاساكه و به‌پێى راپۆرتى پزیشكى مافى خانه‌نشین بونى بۆ ئه‌بێت وه‌ك فه‌رمانبه‌رێكى حكومی.
وتیشى: به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا خاوه‌نكار وا كرێكارى تێگه‌یاندوه كه ئه‌مه باجه لێى وه‌رده‌گیرێت، ئه‌مه گرفته‌كه‌یه.
بۆ خوێندنەوەی راپۆرتێکی تێروتەسەل لەسەر پرسی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران لە گەرمیان، کلیک بکە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان رونکردنەوە لەسەر دواکەوتنی دەستپێکردنی خولی پێداگۆجی دەدات
-
-
هەواڵقایمقامی کەلار: ئامادەکاریی پێویستمان بۆ لافاو کردوە و تائێستا دۆخەکە باشە
-
-
هەواڵلەکەلار ژنێک ئەندامی نێرینەی مێردەکەی بڕی
-
-
هەواڵباوەنوریش ئامێری راکێشانی پارەی تیا نییە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ده‌ست به دابه‌شكردنى زه‌وى ده‌كرێت
-
زۆرترین بینراوەکان