دەنگ نێت
وته‌بێژى بەڕێوبەرایەتی كاره‌باى گه‌رمیان ده‌ڵێت: له كاتى خراپ بونى هه‌ر پێوه‌رێكى زیره‌كى كاره‌با هاوبه‌شان ناتوانن ده‌ستكاریی بكه‌ن، جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه دهستكارییكردنى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با سزاى له‌سه‌ره.
ئالان ئه‌ركان، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له‌كاتى خراپبونى هه‌ر پێوه‌رێكى زیره‌ك، هاوبه‌شانى كاره‌با ناتوانن ده‌ستكارى بكه‌ن، چونكه بنكه‌ى چاكسازى تایبه‌تمان هه‌یه له قه‌زاى كه‌لار و كفرى، كه هاوڵاتیان ده‌توانن په‌یوه‌ندى به‌و بنكانه‌وه بكه‌ن، ئه‌وان بڕیارده‌ده‌ن پێوه‌ره‌كان بگۆردرێن یان چاكسازى تێدا بكه‌ن.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌پێى بریارێكى وه‌زاره‌تى دارایی كه له ساڵى 2022 ده‌ریكردوه، بۆ هه‌ر پێوه‌رێكى زيره‌ك كە خراپ ده‌بێت و ده‌گۆڕدرێت بڕى 103 هه‌زار و 750 دینار وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام بۆ چاكسازییكردن و به‌ستنى پێوه‌رى نوێ بۆ هاوبه‌شى نوێ، به‌بێ به‌رامبه‌ره.
وتیشى: دهستكارییكردنى هه‌ر پێوه‌رێك زیره‌ك له‌لایه‌ن هاوبه‌شانه‌وه سزاى له‌سه‌ره.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان