دەنگ نێت
دوای ئەوەی لە گوندێکی گەرمیان ٥ راوچی بە ژمارەیەک ئاژەڵ و باڵندەی راوکراوەوە دەستگیرکران، دەرکەوت دوان لەوانە پۆلیسی دارستانن و یەکێکیان ئاسایشە، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستانی گەرمیانیش دەڵێت: دەدرێنە دادگای سەربازی و مەدەنی.
پێرێ دوشەممە لەنێو باخێکدا لەگوندی (ساڵح ئاغا)ـی سەر بەناحیەی قۆرەتو، (٥) کەس دەستگیر کران کە هەستابون بە راوکردن و کوشتنی ئاسک و پۆڕ.
بەپێی زانیاریەکانی رادیۆی دەنگ، دوان لە دەستگیرکراوەکان کارمەندی پۆلیسی دارستانن و سەر بە بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خانەقینن، هاوکات یەکێکیان کارمەندی ئاسایشە.
موقەدەم ئەکرەم، وتەبێژی پۆلیسی دارستانی گەرمیان جەختی لە بابەتەکە کردەوە و بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بەیاساکانمان لە وەزارەتی ناوخۆ ئەگەر پۆلیسی دارستان هاوکاری راوچی بو، یان خۆی راوی کرد، جگە لەوەی دەدرێتە دادگای مەدەنی، لەهەمان کاتدا دەدرێتە دادگای سەربازییش.
وتیشی: ئەگەر ئەو کارە لەسەریان ساغبویەوە سزا دەدرێن لە سزایەکی کەمەوە تاوەکو ئەوەشی بۆی هەیە فەسڵ بکرێن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان