دەنگ نێت
ئەندامێکی لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى مامۆستایان ده‌ڵێت: له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا زیاتر له 650 یه‌كه‌ى پرۆژه‌ى بههەشتى كه‌لار "مامۆستایان" راده‌ستى بەشداربوان ده‌كرێت به سەرجەم پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانیه‌وه.
كیفاح ئه‌حمەد، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا زیاتر له 650 یه‌كه‌ى پرۆژه‌ى مامۆستایان راده‌ستى به‌شداربوان ده‌كرێت.
وتیشى: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنان له كارداین بۆ دروستكردنى لیژنه‌یه‌ك، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و زۆنه‌ى كه ته‌واو بوه راده‌ستى مامۆستایان بكرێته‌وه، چونكه پرۆژه‌كه خۆى كراوه به 3 زۆرنهوه له ئێستادا زۆنى یه‌كه‌مى ته‌واو بوه و 2 زۆنهكهى دیكه‌شى تاوه‌كو كۆتاى 2024 ته‌واو ده‌بێت.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌و زۆنه‌ى كه بڕیاره راده‌ستى به‌شداربوان بكرێته‌وه به ته‌واوى پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانى وه‌ك قوتابخانه و بنكه‌ى ته‌ندروستى و بنكه‌ى ئاگركوژێنه‌وه و بنكه‌ى پۆلیسه‌وه راده‌ست ده‌كرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان رونکردنەوە لەسەر دواکەوتنی دەستپێکردنی خولی پێداگۆجی دەدات
-
-
هەواڵقایمقامی کەلار: ئامادەکاریی پێویستمان بۆ لافاو کردوە و تائێستا دۆخەکە باشە
-
-
هەواڵلەکەلار ژنێک ئەندامی نێرینەی مێردەکەی بڕی
-
-
هەواڵباوەنوریش ئامێری راکێشانی پارەی تیا نییە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ده‌ست به دابه‌شكردنى زه‌وى ده‌كرێت
-
زۆرترین بینراوەکان