دەنگ نێت
بۆ ماوه‌ى زیاتر له مانگێکە مامه‌ڵه‌ى رێگه‌پێدانى دروستكردنى خان‌و له ناحیه‌ى رزگاریی له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌كه‌وه راگیراوه، هۆکارەکەیشی دەگەڕێنێتەوە بۆ "کێشەی ئیداریی".
جه‌مال ساڵح، به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى رزگاریی سەر بە کەلار، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: كێشه‌كه كێشه‌یه‌كى ئیدارییه و بەوهۆیەوە بۆ ماوه‌ى زیاتر له مانگێکە كاره‌كانمان راگرتوه، چونكه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی زۆره ته‌نها 1 لیژنه سه‌رپه‌رشتى ئه‌و كاره ده‌كات و ئێمەش داوا گۆڕینی لیژنه‌كه‌مان كردوه.
ده‌شڵێت: له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى گه‌رمیان لەوبارەوە قسه‌مان كردوه بۆ ئەوەی لیژنەکە بگۆڕین.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌رده‌كه‌ین و مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیانیش ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
لە ناحیەی رزگاریی بۆ دروستکردنی خان‌و پێویستە لەلایەن لیژنەیەکەوە کە نوێنەری ژمارەیەک دەزگای فەرمی تێدایە، رەزامەندی بە کەسەکە بدرێت، دوا واژوش کە واژوی سەرەکییە، لای بەڕێوبەری ناحیەیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان