دەنگ نێت
پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت لەگەرمیان بەردەوامە و بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیانیش، ٧٥٪ـی خێزانەکان نەوتیان وەرگرتوە.
جیاواز لە پارساڵ کە تەنها لەناوچە شاخاویەکان دابەش دەکرا، بەڵام ئەمساڵ دابەشکردنی نەوتی سپی سەنتەری شارەکانیشی گرتەوە لەنێویشیدا گەرمیان، کە هەر خێزانێک بڕی ٢٠٠ لیتر وەردەگرێت.
سالار مەحمود، بەرپرسی هۆبە نەوتیەکان لەبەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان، بەرادیۆی دەنگی وت: : تا ئێستا ٧٥٪ـی خێزانەکان نەوتیان وەرگرتوە، کە دەکاتە ٢٧ هەزار خێزان، کە تێیدا بڕی ٥ ملیۆن و ٣٦٥ هەزار لیتر نەوت دابەشکراوە.
لەپڕۆسەکەدا بڕی ٢٠٠ لیتر نەوت بەنرخی ١٠٣ هەزار و ٥٠٠ دینار بۆ سەنتەری شار و 104 هەزار دینار بۆ دەوروبەر و ناوچە شاخاوییەکان دەدرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گهرمیان: گرانبونى نرخى بهنزین له سهرچاوهى سهرهكیهوهیه
-
-
هەواڵرێڕەوی روباری سیروان رێکدەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان