دەنگ نێت
بەپێی ئامارێکی فەرمیی، لەهەردو قەزای کەلار و کفری نزیکەی 150 مناڵ تۆمارکراون کە لەسەر شەقام کاردەکەن، بەرپرسێکیش دەڵێت: بەدواداچون دەکەین بۆ هۆکاری کارکردنیان.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان کەتایبەت دەست رادیۆ دەنگ کەوتوە، لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە لە چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی ئاماری مناڵانی سەرشەقام وەرگیراوە، بەشێوەیەک لە قەزای کەلار 126 مناڵ و لە کفریش 22 مناڵ کە لەسەر شەقام کاردەکەن، تۆمارکراون.
ژیلوان عادل، بەڕێوبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: ئامارەکە هی لیژنەیەکە لە سلێمانیییەوە هاتون و ئەمساڵ ئەنجامیان داوە، بەڵام خۆشمان لیژنەیەکمان پێکهێناوە و لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان رێککەوتوین، چونکە هەمو لایەنەکانی پێویستە بۆ گەڕان و دۆزینەوەی ئاماری ئەو مناڵانەی کە لەسەر شەقام کاردەکەن.
دەشڵێت: لەڕێگەی لیژنەکەوە کار لەسەر ئەوەدەکەین ئاماری مناڵانی سەرشەقام لەگەرمیاندا دیاریبکەین و بەدواداچون دەکەین بۆ بارودۆخی مادییان بۆ ئەوەی بزانین هۆکاری مادییە یاخود کلتور و فێربونە کە ئەم کارەدەکەن و دواتریش چارەسەری بکەین بۆ کەمکردنەوەی رێژەیان.
وتیشی: بەڵام لیژنەکەمان تائێستا دەستبەکارنەبوە، نوسراومان کردوە بۆ ئیدارەی گەرمیان بۆ ئەوەی هەمو لایەنەکان بەشداری بکەن لە پێکهێنانی لیژنەکەدا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان رونکردنەوە لەسەر دواکەوتنی دەستپێکردنی خولی پێداگۆجی دەدات
-
-
هەواڵقایمقامی کەلار: ئامادەکاریی پێویستمان بۆ لافاو کردوە و تائێستا دۆخەکە باشە
-
-
هەواڵلەکەلار ژنێک ئەندامی نێرینەی مێردەکەی بڕی
-
-
هەواڵباوەنوریش ئامێری راکێشانی پارەی تیا نییە
-
-
هەواڵلەگەرمیان دهست به دابهشكردنى زهوى دهكرێت
-
زۆرترین بینراوەکان