
دەنگ نێت
کتێبی "پوختەی مێژوی عێراق" لە نوسینی نوسەرو مێژونووسی کۆچکردوی کورد: مەلا جەمیل رۆژبەیانی بڵاودەکرێتەوە و داهاتی کتێبەکەش دەبەخشرێتە نەخۆشخانەی هیوا.
"پوختەی مێژوی عێراق- کوردستان و دەوڵەتە دراوسێکان (١٩١٤-١٩٧٥)"، ناونیشانی کتێبێکە كە دەقێكی كۆنی نوسەر و مێژونوسی کۆچکردوی کورد: مەلا جەمیل رۆژبەیانییە کە بە زمانی فارسی نوسیویەتی و پێشتر بەشێوەی كتێب بڵاونەکراوەتەوە، دەقە فارسییەكە لەلایەن ئومێد سەعدوڵڵا رۆژبەیانییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی و لەلایەن عەبدوڵڵا زەنگەنەوە پێداچونەوە و پەراوێزی بۆکراوە.
وەرگێڕی کتێبەکە: ئومێد سەعدوڵڵا رۆژبەیانی، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەم کتێبە كە بە چاپمان گەیاندووە نوسینی دەقێكی فارسی بەشێوەی چاپی رۆنیۆی ئەو كاتانەیە كە رەوانشاد مەلا جەمیل رۆژبەیانی لە وڵاتی ئێران دەژیا، ناوەڕۆكی كتێبەكە لێکۆڵینەوە و گێڕانەوەیەکی بەپێزی مێژوی عێراق و كوردستان و دەوڵەتە دراوسێیەكانە لەماوەی نزیکەی ٦٠ ساڵدا، کە نوسەر خودی خۆی لە نزیکەوە ئاگاداری وردەکاری و ماجەراکانی بەشێکی زۆری بووە، هەربۆیە بە پێویستم زانی بۆسەر زمانی کوردیی وەریبگێڕم بۆ ئەوەی خوێنەری کوردیش لێی بەهرەمەند بێت.
وتیشی: بەسوپاسەوە نووسەرو مێژووناسی كورد عەبدوڵا زەنگەنە بە پێداچونەوە و پەراوێزە بەنرخەکانی، کتێبەکەی زیاتردەوڵەمەندکردوە.
کتێبەکە بڕیارە داهاتەکەی ببەخشرێت بە نەخۆشخانەی هیوا کە ئەو نەخۆشانە لەخۆ دەگرێت توشبوی شیرپەنجەن. ئومێد سەعدوڵڵا لەمبارەوە وتی: بەسوپاسەوە ئەرکی چاپکردنی ئەم کتێبە لەلایەن بەڕێز: وریا جەلیل رۆژبەیانی- خاوەنی كۆمپانیای سەوزبڵاخی بچوكەوە گیراوەتە ئەستۆ، هەربۆیە پێمان باش بو داهاتی فرۆشتنی تەرخان بکەین بۆ نەخۆشخانەی هیوا کە خزمەتگوزارییەکی مرۆییانەی باڵا پێشکەش بە نەخۆشانی هەرێم دەکات.
کتێبی "پوختەی مێژوی عێراق- کوردستان و دەوڵەتە دراوسێکان (١٩١٤-١٩٧٥)"، ئێستا لە زۆربەی کتێبخانەکانی هەرێمی کوردستان دا دەستدەکەوێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکەمی فەرمانبەر کاری بەڕێوبەرایەتی جێبەجێکردنی کەلاری لاوازکردوە
-
-
هەواڵئامێری تۆمارکردنی تیشکدانەوەی ئەتۆمیی لە گەرمیاندا نییە
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى وشکەساڵی له گهرمیان و ههوڵی حکومەت بۆ کەمکردنەوەی لێکەوتەکانی
-
-
هەواڵسەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: هیچ لەیەک تێگەیشتنێک لەگەڵ بەغدا نییە بۆ پرسی موچە
-
-
هەواڵبازنهى بایكۆتكردن له گهرمیان تا دێت فراونتر دهبێت
-
زۆرترین بینراوەکان