دەنگ نێت
قوتابخانەی بانە کە تاکە قوتابخانەی حکومیی سنوری پەروەردەی کەلار بو دەوامی دەستپێکردبو، بایکۆتی دەوامی کرد، بەڕێوبەرەکەیشی دەڵێت: قوتابخانەکەمان تازەیە و بۆ رێکخستن ئەو ماوەیە کردمانەوە.
ئازاد حاتەم، بەڕێوبەری قوتابخانەی بانەی بنەڕەتی کە دەکەوێتە ناو پرۆژەی نیشتەجێبونی بان سیتییەوە لە کەلار، بە رادیۆی دەنگی وت: قوتابخانەکەی ئێمە ئەمساڵ دامەزراوە و تازەیە، بۆ ئەوەی بزانین چەند قوتابیمان هەیە و چەند میلاکمان دەبێت کە مامۆستا و فەرمانبەر، بۆ ماوەیەک قوتابخانەکەمان کردەوە.
وتیشی: کردنەوەی قوتابخانەکە تەنها بۆ ئەوە بو بیخەینە سەر سکە، چونکە ئێمە ئەمە یەکەم ساڵی خوێندنمانە تیایدا و وەک قوتابخانەکانی دیکە نین کە چەندین ساڵە دامەزراون، نەک ئەوەی خۆمان لە مامۆستایانی هاوپیشەمان کە بایکۆتیان کردوە جیابکەینەوە.
رەدیشیکردەوە لە کردنەوەی قوتابخانەکەیاندا هیچ فشارێکی حزبی و حکومییان لەسەر بوبێت یاخود هیچ ئیمتیاز و موچەیەکیان پێدرابێت.
بەڕێوبەری قوتابخانەی بانە، ئاماژەی بەوەشدا لەئێستادا کە کاروباری کارگێڕی قوتابخانەکەیان رێک بوەتەوە، بایکۆتی دەوامیان کردوە هاوشانی مامۆستایانی دیکە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان