دەنگ نێت
بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان ئاشکرای کرد پارەی خاوەن فرۆشگای قوتابخانەکانیان "حانوت" گەڕاندوەتەوە کە بڕی زیاتر لە 500 ملیۆن دینارە.
لەماوەکانی رابردودا خاوەنی فرۆشگای قوتابخانەکانی گەرمیان، گردبونەوەیان لەبەردەم بینای پەروەردە ئەنجامدا و داوای گەڕاندنەوەی پارەکانیان کرد بەوهۆیەی قوتابخانەکان نەکراونەتەوە.
دارا ئەحمەد، بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان، بەرادیۆی دەنگی وت: ئێمە بەڵێنمان پێدابون کە نوسراو دەکەین بۆ وەزارەتی پەروەردە، لوێشەوە نوسراومان بۆ کراو بۆ ئەنجومەنی وەزیران و دواتر ئەوانیش رەزامەندیاندا بۆ ئەوەی پارەکەیان بۆ بگەڕێنینەوە.
وتیشی: بڕی ئەو پارەیەی لە خاوەن فرۆشگاکانمان وەرگرتبو زیاتر لە 500 ملیۆن دینارە و بۆیان گەڕێندرایەوە، هەندێک لە خاوەن فرۆشگاکانیش هەر لەسەرەتاوە پارەمان لێ وەرنەگرتبون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان