دەنگ نێت
پێدانی کارەبای نیشتیمانی لە نزیکی ۱۹ کاتژمێرەوە کەمبوەتەوە بۆ ۱۳ کاتژمێر کارەبا، وتەبێژی کارەبای گەرمیانیش هۆکارەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ هاتنی شەپۆلی لەناکاوی سەرما.
رۆژانە هەرچەند کارەبا لە هەرێمی کوردستان بەرهەم بهێنرێت رێژەی ٤.۷٪ـی بەر گەرمیان دەکەوێت. بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیانیش دوێنێ ۹۰ مێگاوات کارەبا بە گەرمیان دراوە.
ئالان ئەرکان، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: پێشتر نزیکەی ۱۹ کاتژمێر کارەبا دەدرا بە هاوڵاتیان، بەڵام لە ئێستادا رێژەکە کەمبوەتەوە بۆ ۱۳ کاتژمێر، هۆکارەکەشی بۆ ئەو شەپۆلە سەرمایە لە ناکاوە دەگەڕێتەوە کە روی لە ناوچەکە کردوە و خواستی خەڵکیی لەسەر کارەبا بۆ دو هێندە بەرز کردوەتەوە.
پێدانی کارەبای نیشتیمانی لە گەرمیان کەمی کردوە، بەڵام بەپێی وتەی ئالان ئەرکان لە ناوچەکانی دەرەوەی گەرمیان زۆر باشتره کە ئەوان رۆژانە ٤ بۆ ٨ کاتژمێر کارەبایان پێدەدرێت.
سەربارەی ئەمەش، بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پێدانی سەعاتی زیاتری کارەبا لە گەرمیان لەچاو ناوچەکانی دیکە، جێگەی بەراورد نییە، چونکە لە گەرمیان ژمارەی هاوبەشی کارەبا کەمترە.
رونیکردەوە: لە شارێکی وەکو سلێمانی سەروی ٥۰۰ هەزار هاوبەشی کارەبا هەیە، ئەمەش لەکاتێکدایە ژمارەی هاوبەشانی کارەبا لە تێکڕای گەرمیاندا ٨۲٥۰۰ هاوبەشە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدو شەقامی نوێ بۆ سەر روباری سیروان دروست دەکرێن
-
-
پرۆژەسێ رۆژنامهنوس بون به براوهى وهرزی دهیهمى پێشبڕكێی رۆژنامهوانی مافهكانى مرۆڤ
-
-
هەواڵ"نرخاندن کراوە بۆ فروانکردنی بازاڕی رزگاریی"
-
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
زۆرترین بینراوەکان