دەنگ نێت
دوای ١٧٠ ساڵ لە بەقەزابونی تا ئێستا کفری هیچ هۆتێل و مۆتێلێکی تێدانیە بۆ سەردانیکەرانی، گەشتوگوزاری گەرمیانیش دەڵێت: تا ئێستا کەس داواکاری پێشکەشنەکردوە بۆ دروستکردنیان.
ھێرش فەیزوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان، بەرادیۆی دەنگی وت: دروستکردنی هۆتێل لەسەر کەرتی تایبەتە، تائێستاش کەس نەهاتوە داوا بکات و بیەوێت لە کفری هۆتێل دروستبکات، هەربۆیە تائێستا قەزاکە هۆتێلی تێدانیە.
وتیشی: پەیوەندی کۆمەڵایەتی لەگەرمیان زاڵە، ئەمە هۆکارێکی ترە کە وایکردوە تائێستا هۆتێلی تێدا نەبێت.
ئاماژە بەوەشدەکات هەر کەسێک دەیەوێت هۆتێلێک یاخود رێستۆرانتێک یان پرۆژەیەکی گەشتیاریی لەسنورەکەدا بونیاد بنێت، هەمو هاوکاریەکی دەکەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە کفری لە رابردودا شوێنی گوزەری کاروانە بازرگانییەکان بو و لە سەردەمی کۆنەوە میوانخانەی تێدابوە.
نەبونی هۆتێل و مۆتێل وایکردوە میوانانی ئەو فیستیڤاڵانەی لە شارەکەدا ئەنجام بدرێن، لە ماڵی هاوڵاتیاندا میوانداریی بکرێن کە ژمارەیەک لە کەسایەتییەکانی شارەکە خۆبەخشانە ماڵەکانی خۆیان دەخەنە خزمەت میوانەکانی فیستیڤاڵەکانەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی ١٣٣ فەرمانبەری گەرمیان بە نادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەهەفتەیەکدا ٥ کوژراو لە گەرمیان هەبوە و چالاکوانێک رەخنە لە حکومەت دەگرێت
-
زۆرترین بینراوەکان