دەنگ نێت
دوای ئەوەی لە بازگەی قەڵای نزیک ناحیەی جەلەولا رێگری کرا لە مامۆستایان کە داخل بن و بەرەو بەغدا بەڕێبکەون بەمەبەستی ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە گۆڕەپانی تەحریر، ئەندامێکی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی لە گەرمیان دەڵێت: سکاڵا لەسەر هەمو ئەو لایەنانە تۆماردەکەین کە رێگریان لێ کردوین.
رۆژی یەکشەممە (۲٦ تشرینی دوەم) مامۆستایانی ناڕازی لە گەرمیان بەمەبەستی ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە گۆڕەپانی تەحریر بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن، بەڵام لە بازگەی قەڵاـی نزیک ناحیەی جەلەولا هێزە عێراقییەکان رێگریان لێکردن و نایانهێشت داخل بن.
نەبەرد ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە گەرمیان، بەرادیۆی دەنگی وت: لەبازگەی قەڵا پێیانوتین کە وەزارەتی بەرگری نوسراوی بۆ کردوین رێگاتان لێ بگرین، بەهێزێکی پڕ چەکەوە هاتبون بەرامبەر بە ژمارەیەک مامۆستای مەدەنی، هەروەها وەزارەتی ناوخۆ ئەو بەڵێنەی بەئێمەیان دابو بۆ پشتیوانی کردنمان نەیانتوانی بیبەنەسەر.
دەشڵێت: هەر بۆیە ئامادەکاریی دەکەین بۆ سکاڵاکردن لەسەر هەردو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ، چونکە رێگریان کردوە لە رۆشتنمان بۆ بەغدا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی ١٣٣ فەرمانبەری گەرمیان بە نادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەهەفتەیەکدا ٥ کوژراو لە گەرمیان هەبوە و چالاکوانێک رەخنە لە حکومەت دەگرێت
-
زۆرترین بینراوەکان