دەنگ نێت
بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری دەرهێنانی نەوت ئاشکرای دەکات مانگی داهاتو وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیا نەوتییەکان و بەرپرسانی هەرێم کۆدەبنەوە لەبارەی گۆڕانکاری لەگرێبەستە نەوتیەکانیان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت لەڕێگەی تورکیاوە، گەشبینیشە بەوەی دەگەنە رێککەوتن.
باسم محەمەد، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی دا وتویەتی: لەئەگەری رێکەوتنمان لەگەڵ کۆمپانیاکان و گۆڕانکارییکردنیان لە گرێبەستەکانیان، راستەوخۆ هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە.
بریکارەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق پاش نزیکەی ٩ مانگ لەڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم گەشبینە بە رێککەوتن.
وتی: پێمانوایە لەگەڵ کۆمپانیا نەوتیەکان رێکدەکەوین، چونکە ئەوان دەیانەوێت بەردەوام بن لەکارەکانیان لەهەرێمی کوردستان.
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە٢٥ـی مانگی ئاداری ئەمساڵەوە لە رێگەی تورکیاوە راگیراوە، ئەویش پاش ئەوەی حکومەتی عێراق سکاڵایەکی لە دادگای پاریس بردەوە کە تیایدا تورکیا ناچار دەکات بڕی ملیارو نێوێک دۆلار بداتە عێراق لەبەرامبەر رێگەدانی بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆدەرەوە وبەبێ رەزامەندیی بەغداد لەماوەی ساڵانی ٢٠١٤ - ٢٠١٨.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەبارەی داشکاندنی ٢٠٪ـی کرێی خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکان رونکردنەوە دەدرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان