دەنگ نێت
هێزەکانی ئاسایش باندێکی بازرگانیکردن بەمادەی هۆشبەر لە نزیک قەڵای شێروانە لە کەلار دوای روبەڕوبونەوە دەستگیر دەکەن، بەوتەی دەزگای ئاسایشیش، نزیکەی کیلۆیەک مادەی هۆشبەریان پێوە گیراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رادیۆی دەنگی وت، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەکانی ئاسایش دوای دەستکەوتنی زانیاری، بەدوای باندێکی بازرگانییکردن بە مادەی هۆشبەر کەوتون و لە نزیک قەڵای شێروانە روبەڕوبونەوەی چەکداری لەگەڵیاندا رویداوە.
سەرچاوەکە وتیشی: سەرجەم تۆمەتبارەکان کە سێ کەسن دەستگیرکراون و لە روبەڕوبونەوەشدا یەکێک لە تۆمەتبارەکان برینداربوە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
ئاشکراشیکرد؛ باندەکە نزیکەی کیلۆیەک مادەی هۆشبەریان پێوەگیراوە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، باندەکە کوردن و ئۆتۆمبیلێکی جۆری ئۆپڵیان پێبوە.
هاوکات دەزگای ئاسایشی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردوەتەوە ئەمە دەقەکەیەتی:
دەزگای ئاسایشی هەرێم، باندێکی ماددەی هۆشبەر پاش ڕوبەڕووبونەوە دەستگیردەکات
هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش ٢٠٢٣/١١/٢٧ لە شاری کەلار ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجامدا بۆ دەستگیرکردنی ( ٣ ) بازرگانی ماددەی هۆشبەر، لەکاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دادوەر بۆ دەستگیرکردنیان، تۆمەتباران هەوڵی هەڵاتن و ڕوبەڕووبونەوەی چەکداریان دا.
هێزەکانی ئاسایش توانیان بەزوترین کات هەرسێ تۆمەتبار دەستگیربکەن و یەکێک لە تۆمەتباران لە کاتی ڕوبەڕووبونەوەدا بە برینداری دەستگیرکرا و دەستبەسەر سەرجەم ئەو ماددە هۆشبەرانەدا گیرا کەبەنیازبوون بازرگانی پێوەبکەن، بڕەکەی پێکهاتبوو لە یەک کیلۆگرام لە ماددەکانی کریستاڵ و حەشیش .
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپارێزەرێک: دەستوەردانی عەشایەری و حزبی هەندێکجار رێگرە لەبەردەم سزادانی شایستەی تاوانباران
-
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گهرمیان: گرانبونى نرخى بهنزین له سهرچاوهى سهرهكیهوهیه
-
زۆرترین بینراوەکان