دەنگ نێت
بڕیارە مانگی داهاتو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوە بچێت، وتەبێژی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتیش دەڵێت: دڵنیاین دەنگەکانمان بەرز دەبێتەوە و بەتەمای سەروی دو کورسی ئەنجومەنی پارێزگای دیالەین.
عەلی دەروێش، وتەبێژی مەڵبەندی ۱۱ـی رێکخستنی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: هەمو هێزێکی خۆمان گرتوەتە بەر بۆ ئەوەی لەو سێ پارێزگایە (کەرکوک، دیالە و سەڵاحەدین) جەماوەرمان بەشداری هەڵبژاردن بکات.
وتیشی: نفوسێکی باشی کەرکوک و سەڵاحەدین و دیالەش لە سنوری مەڵبەندی گەرمیاندا نیشتەجێن، ئێمەش ئیشی باشمان لەسەر کردون، هەنگاوی باشمان ناوە، لیژنەمان پێکهێناوە بە هەماهەنگی لەگەڵ مەڵبەندەکانی دیکە.
دەشڵێت: دەنگەکانمان نەک دانابەزێت، بەڵکو بەرز دەبێتەوە و تموحی زیاترمان هەیە، ئەمجارە بەتەمای سەروی دو کورسین لە ئەنجومەنی پارێزگای دیالە.
جگە لە بونی دەنگدەرێکی زۆری ئەو سێ پارێزگایە لە سنوری گەرمیان، هاوکات چەند کۆمیتەیەکی سەر بە مەڵبەندی گەرمیانیش دەکەونە سنوری پارێزگای دیالەوە.
عەلی دەروێش، لەوبارەوە وتی: دڵنیاین لەوەی قەبارەی خۆمان لە سنوری دیالە لەدەست نادەین، بەڵام هەڵبژاردنی ئەمجارە پەیوەندی بە ئایندەی کوردەوە هەیە لەو ناوچانە، ئەمجارە لە جارەکانی پێشوتر باشتر خۆمانمان بۆ ئامادە کردوە و دڵنیاشین دەرەنجامی باشمان دەبێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدو شەقامی نوێ بۆ سەر روباری سیروان دروست دەکرێن
-
-
پرۆژەسێ رۆژنامهنوس بون به براوهى وهرزی دهیهمى پێشبڕكێی رۆژنامهوانی مافهكانى مرۆڤ
-
-
هەواڵ"نرخاندن کراوە بۆ فروانکردنی بازاڕی رزگاریی"
-
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
زۆرترین بینراوەکان