دەنگ نێت
جگە لە دو قەزاکەی گەرمیان، له سهرۆكایهتییەکانی دیکەی شاره‌وانى دا فەرمانبەری یاسایی بونی نییە، ئەمەش کێشەی بۆ هاوڵاتیان دروستکردوە و مامەڵەکانی دواخستون.
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى رزگارى بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: شارهوانییەکەمان پله دوه و له ههیكهلیهدا به‌شى یاساییمان هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بونى فه‌رمانبه‌رى یاساییه‌وه به‌شه‌كه په‌ك خراوه، ئه‌مه‌ش گرفتى بۆ ئێمه و هاوڵاتیانیش دروست كردوه.
وتیشى: چه‌ندینجار داوامان كردوه له بەڕێوبەرایەتی گشتی شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان كه فه‌رمانبه‌رێكى یاساییمان بۆ دابین بكه‌ن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌وه نه‌كراوه به‌بیانوى كه‌مى یاخود نه‌بونى فهرمانبهرەوە.
لایخۆشیەوە بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان باس لەوەدەکات کێشەکە لە زۆرینەی شارەوانییەکاندا بونی هەیە.
بەرزان کەریم، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لە کۆی هەمو سەرۆکایەتییەکانی شارەوانیەکان لە سنوری گەرمیان، تەنها شارەوانی کەلار و کفری گرفتی بەشی یاساییان نیە، ئەوانی تر ئەو گرفتەیان هەیە، هۆکارەکەشی نەبونی فەرمانبەری یاساییە.
وتیشی: میلاکی فەرمانبەری یاساییمان کەمە، داوامان لە وەزارەتی شارەوانیەکان کردوە بەمەبەستی دابین کردنی ٢٠ فەرمانبەری یاسایی، ئەوانیش ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانیان کردوە، بۆیە چاوەڕوانین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی ١٣٣ فەرمانبەری گەرمیان بە نادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەهەفتەیەکدا ٥ کوژراو لە گەرمیان هەبوە و چالاکوانێک رەخنە لە حکومەت دەگرێت
-
زۆرترین بینراوەکان