دەنگ نێت
به‌رپرسى بەشی پرۆژه‌كان له شاره‌وانى كه‌لار ده‌ڵێت: له ماوه‌ى ٣ ساڵدا له سنورى شاره‌وانیمان ٢٠ كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌رى شاردا قیركراوه بۆ شه‌قامه بچوكه‌كانى گه‌ڕه‌كه‌كان.
ئەندازیار: دلێر حه‌سه‌ن، به‌پرسى پرۆژه‌كان له شاره‌وانى كه‌لار بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له ماوه‌ى ساڵى ٢٠٢١ـدا ١٠ هه‌زار مه‌تر دوجا له نێو قه‌زاى كه‌لاردا قیرمان كردوه، هاوكات له ساڵى ٢٠٢٢ـدا نزیكه‌ى ١٣٠ هه‌زار مه‌تر دوجا بوه و له ١٠ مانگى ئه‌مساڵیشدا نزیكه‌ى ٧٥ هه‌زار مه‌تر دوجا بوه.
وتیشى: له ماوه‌ى ئه‌م ٣ ساڵه‌دا به‌پێى ئه‌و داتایهى به‌رده‌ستمانه، ٢٠ كیلۆمه‌تر به درێژى و ٢٠ مه‌تر به پانى قیرمان كردوه له شه‌قامه بچوكه‌كانى گه‌ڕه‌كه‌كاندا، ئه‌مه جگه له شۆسته و ئاوه‌ڕۆش كه كارمان تێدا كردوه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌پێى ئه‌و داتایهى كه به‌رده‌ستمانه له ماوه‌ى ساڵى ٢٠٢٢ و ١٠ مانگى ئةمساڵدا، ملیارێک و ٢٠٠ ملیۆن دینارمان ته‌رخان كردوه بۆ قیرتاوكردن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی ١٣٣ فەرمانبەری گەرمیان بە نادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەهەفتەیەکدا ٥ کوژراو لە گەرمیان هەبوە و چالاکوانێک رەخنە لە حکومەت دەگرێت
-
زۆرترین بینراوەکان