دەنگ نێت
له ماوه‌كانى رابردو حكومه‌ت بڕیاریدا هه‌ندێك له نه‌مامگه‌كان بدرێن به كه‌رتى تایبه‌ت به‌هۆی نه‌بونى ده‌ستى كاره‌وه، یه‌كێك له‌و نه‌مامگانه نه‌مامگه‌ى كفرى بو، به‌ڕێوبه‌رى دارستان وپاوانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: به‌هۆى ئه‌وه‌ى زه‌ویه‌كه‌ى به ناوى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمانەوە نیه نه‌مانتوانیوه بیده‌ین به كه‌رتى تایبه‌ت.
ره‌شید به‌كر، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى دارستان و پاوانى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: نه‌مامگه‌ى كفرى سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمانه و خۆمان خزمه‌تى ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌رچى له‌سه‌ر ئاستى كوردستان بریاربو 18 نه‌مامگه بدرێن به كه‌رتى تایبه‌ت یه‌كێك له‌و نه‌مامگانه نه‌مامگه‌ى كفری بو.
وتیشى: به‌هۆى ئه‌وه ى زه‌ویه‌كه‌ى به ناوى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمانه‌وه نیه و سه‌ر به شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیانه، نه‌مانتوانیوه بیده‌ین به كه‌رتى تایبه‌ت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئه‌گه‌ر شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان ته‌رخان كردنمان بۆ نه‌كات كه له ئێستادا ناتوانێت ئه‌وه بكات، ئه‌وه به‌پێى یاسا و رێنماییه‌كان ناتوانین بیده‌ین به كرێ و كرێكه‌ى وه‌ربگرین، بۆیه تاوه‌كو ئێستا خۆمان به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان