دەنگ نێت
تاوەکو ئێستا کار لەو وێستگەیەدا نەکراوە کە بڕیاربو لە گەرمیان بونیادبکرێت و کارەبا لە رێگەی هەڵمی ئاوەوە بەرهەمبێنێت، بەڕێوبەرایەتی كارهباى گهرمیانیش دهڵێت: نازانرێت بۆ کاری تێداناکرێت.
وەزارەتی کارەبای هەرێم پێشتر بڕیاری لە دروستکردنی وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بە هەڵمی ئاو لە گەرمیان دابو کە توانای بەرهەمهێنانی ٥٠ مێگاوات کارەبای هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش لە ناحیەی باوەنوری سەر بە کەلار، ١٥ دۆنم زەوی بۆ تەرخانکرابو.
ئالان ئەرکان، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی كارهباى گهرمیان، لهمبارهیهوه بۆ رادیۆى دهنگ وتى: ئەو وێستگەیە بەشێوەی وەبەرهێنانە و حکومەت دەیدات بە کۆمپانیایەک بۆ ئەوەی دروستی بکات، دوای ئەوەی وێستگەکە تەواو دەبێت و دەکەوێتەکار، بەرهەمی کارەباکە دەفرۆشێتە حکومەت.
وتیشى: لەئێستادا زەوی بۆ پرۆژەکە تەرخانکراوە و گرێبەستیش لەگەڵ کۆمپانیایەک کراوە بۆ جێبەجێکردنی، بەڵام تائێستا دەست بە پرۆژەکە نەکراوە و ناشزانرێت بۆچی دەستی بەکارکردن نەکردوە و هۆکارەکەی دیارنییە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی ١٣٣ فەرمانبەری گەرمیان بە نادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەهەفتەیەکدا ٥ کوژراو لە گەرمیان هەبوە و چالاکوانێک رەخنە لە حکومەت دەگرێت
-
زۆرترین بینراوەکان