
دەنگ نێت
پاش جەختکردنەوەی موقتەدا سەدرـی لە بەشداریینەکردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای نوری مالکی دەڵێت: کشانەوەیان بەمانای کشانەوەی هەمو شیعەکان نایەت، بەڵکو تەنها لایەنێکی شیعە بەشداریی ناکات.
سەرۆکی رەوتی سەدر- موقتەدا سەدر، ئەمڕۆ دوشەممە جەختیکردوەتەوە لەوەی بەشداریی لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا ناکەن و لایەنگرانیشی هانداوە دەنگ بەهیچ لیست و کاندیدێک نەدەن. هەر ئەمڕۆش ئەبومستەفا حەمیداوی- بەرپرسی سەرایا سەلامی باڵی چەکداری رەوتی سەدر، رایگەیاند؛ هەر کاندیدێکی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئینتیمایی بۆ سەرایا سەلام هەیە، دەبێت لەماوەی ۱٥ رۆژدا خۆی بکشێنێتەوە.
لەبەرامبەر ئەم هەنگاوەی سەدردا، سەعد مەتڵەبی- سەرکردەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی دا وتی: بەشداریینەکردنی رەوتی سەدر، تەنها بەشداریینەکردنی بەشێکی شیعەکانە لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، ئەگینا هەمو لایەنەکانی دیکە بەشداری دەکەن.
وتیشی: بەشداریی نەکردنی لایەنێک لەهەڵبژاردنەکان هیچ کاریگەریەک لەسەر شەرعیەتی هەڵبژاردن دروستناکات، بەپێچەوانەوە ئەگەر هەمو لایەنە شیعەکان بەشدارییان نەکردایە ئەوا دەمانوت کە کاریگەری هەیە.
ئاماژەی بەوەشداوە ئەو هەنگاوەی سەدر لە روی یاساییەوە هیچ گرفتێک بۆ هەڵبژاردنەکان دروست ناکات و "بەهەڵبژاردنێکی دەستوری ویاسایی دادەنرێت".
بەڕێوچونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ۱٥ پارێزگای عێراق دەبێت، واتا جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، کە تیایدا زیاتر لە ۱٦ ملیۆن هاوڵاتی بەکەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانیشەوە، مافی دەنگدانیان هەیە بۆ دیاریکردنی ۲۷٥ کورسی ئەنجومەنی پارێزگاکان.
بەشداریینەکردنی رەوتی سەدر لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کە بە جەماوەرییترین رەوتی سیاسیی شیعی دادەنرێت، ئەگەری زۆرە رێژەی بەشدارییکردن لەناوچە شیعەنشینەکان کەمبکاتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکەمی فەرمانبەر کاری بەڕێوبەرایەتی جێبەجێکردنی کەلاری لاوازکردوە
-
-
هەواڵئامێری تۆمارکردنی تیشکدانەوەی ئەتۆمیی لە گەرمیاندا نییە
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى وشکەساڵی له گهرمیان و ههوڵی حکومەت بۆ کەمکردنەوەی لێکەوتەکانی
-
-
هەواڵسەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: هیچ لەیەک تێگەیشتنێک لەگەڵ بەغدا نییە بۆ پرسی موچە
-
-
هەواڵبازنهى بایكۆتكردن له گهرمیان تا دێت فراونتر دهبێت
-
زۆرترین بینراوەکان