دەنگ نێت
دوای ئەوەی ماوەی دو مانگە کاسبکارانی عەلوەکەی کەلار کێشەیان هەیە لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەی خاوەندارێتی عەلوەکە دەکات، هەردولا رایدەگەیەنن رێککەوتون، بەڵام ئیدارەی عەلوەکە نیگەرانە و دەڵێت: ئەو بابەتانەی لەبەرژەوەندی ئێمە بێت جێبەجێی ناکەن.
دیار عەزیز، بەڕێوبەری عەلوەی کەلار، بەرادیۆی دەنگی وت: دەبو لەسەر ئەو بڕیارانەی کە لە سلێمانیەوە بۆمان هاتوە رێکبکەوین، بەڵام کە کاسبکاران جێبەجێیان نەکرد بۆیە خۆمان رێککەوتنمان لەگەڵیاندا کرد بەوەی پارەی خزمەتگوزاری لە 175 هەزارەوە بکرێت بە 165 هەزار، کاسبکارەکان کێشەیان نیە لەگەڵ ئەم بڕەدا، بەڵام بڕیارەکانی تر جێبەجێناکەن.
ئاماژەی بەوەشدا: لیژنەی قایمقامیەت بڕیاری دەرکردوە کە هەمو خزمەتگوزاریەکان وەکو عەلوەی سلێمانی لێ بکرێت و دەبێت جێبەجێی بکەن، بەڵام کاسبکارەکان هیچ کام لەو خاڵانەی کە لەبەرژەوەندی ئێمەیە جێبەجێی ناکەن.
لەبەرامبەریشدا، کامەران فەیزوڵڵا، نوێنەری کاسبکارەکانی عەلوەی کەلار، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: رێککەوتین لەسەر پارەی خزمەتگوزاری و بازگەکەش نەماوە و لەئێستادا هیچ کێشەیەکمان نیە.
لەبارەی ئەوەی کاسبکاران تەنها رەچاوی بەرژەوەندیی خۆیان کردوە و ئامادە نەبون نرخی خزمەتگوزارییەکان وەکو عەلوەی سلێمانی لێبکرێت، وتی: چونکە هەردو عەلوەکە بەراورد ناکرێن بەیەکتر، لەوێ پارەی خزمەتگوزاری زۆرە و هەروەها نرخی دوکانەکانیش بەرزە، بۆیە قورسە وەک سلێمانی لێ بکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان