دەنگ نێت
لە ئێستادا زیاتر لە نیوەی کارەکانی وێستگهی (132kv)ـی کارەبای کەلار تەواوکراوە، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیانی دەڵێت: پرۆژەکە لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتو تەواو دەبێت.
وێستگهی (132kv) کارەبا کە توانای کارکردنی نزیکەی 189 مێگاوات کارەبایە، لهسهر بودجهی وهزارهتی كارهبا دروستدەکرێت بهبڕی زیاتر لە 18 ملیار دینار.
ئالان ئەرکان- وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: زیاتر لە ٥٠٪ـی کارەکانی وێستگەکە تەواوبوە و بەبەردەوامی کاری تێدا دەکرێت، بڕیاریش وایە لە ناوەڕاستی ساڵی ئایندەدا تەواو بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد؛ تەواوکردن و خستنەکاری وێستگەکە، وادەکات کێشەی دابەشکردنی کارەبا لە کەلاردا نەمێنێت.
پێشتر بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان ئاماژەی بەوەدابو کە وێستگە نوێیەکە کارەبای هەمو پرۆژە نیشتەجێبونە تازەکانی شارەکەی دەخرێتەسەر.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەبارەی داشکاندنی ٢٠٪ـی کرێی خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکان رونکردنەوە دەدرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان